سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە دیاریکرد، تا ئێستاش سەرجەم لایەنەکانی ناو پەرلەمان لەسەر دەنگدان بە کاندیدێک ڕێکنەکەوتوون.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە دیاریکرد، تا ئێستاش سەرجەم لایەنەکانی ناو پەرلەمان لەسەر دەنگدان بە کاندیدێک ڕێکنەکەوتوون.
یەکێتی کە ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە بۆ دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم، دەیەوێت دڵنیابێت لە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەی و چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک و بەغدا لە بەرامبەر دەنگدان بە نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستەکە.
بەپێی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لە دانیشتنی پەرلەماندا بە شێوەی ئاشکرا دەنگدەدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانتارانی گۆڕانیش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن و دەنگدەدەن بەو کاندیدەی پارتی دیاریکردوە بۆ سەرۆکی هەرێم.
پەرلەمانی کوردستان پێنج کاندیدی پەسەندکردووە بۆ ئەوەی کێبڕکێ بکەن لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمدا، فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش دەڵێن، دەنگ بە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی هەرێم نادەن.
کاوە عەبدولقادر جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ باس لەوە دەکات، کە ئەوان لەگەڵ هەموارکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمدا نین بەمشێوازە و دەیانەوێت دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەمبکرێتەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمان، سیڤی هەر پێنج کاندیدەکەی سەرۆکی هەرێمی داوەتە پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی لە ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و دەنگدان بە کاندیدەکان، زانیاری تەواویان لەبارەیانەوە هەبێت.
ئ.ر