لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا، کەسوکاری منداڵە ونبووەکانی شارەکە داوادەکەن بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی منداڵەکانیان بکرێت.
لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا، کەسوکاری منداڵە ونبووەکانی شارەکە داوادەکەن بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی منداڵەکانیان بکرێت.
٣١ ساڵه، له سۆراخی منداڵه ونبووه‌كه‌یدایە و تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێكی نازانێت، باسی چیرۆكی ونبوونی كچه‌كه‌ی ده‌كات و به ڕووخسارییه‌وه دیارە کە چه‌نده په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌یەتی.
سه‌لام هه‌ڵه‌بجه‌یی، دوای ئه‌وه‌ی له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه خێزانه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی شه‌هید ده‌بێت، ئاواره‌ی وڵاتی ئێران ده‌بێت و له‌وێش كچه ته‌مه‌ن چوار ساڵانه‌كه‌ی له یه‌كێك له گه‌رماوه‌كانی ئێران‌دا كه لای پوورێكی بووه ون ده‌بێت، ئەو هەر هەواڵێکی لەبارەی کچە ونبووەکەیەوە دەستبکەوێت، بە پەلە بەدوایدا دەچێت.
لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا، بەشێک لە کەسوکاری منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە پرۆژە یاسایەکیان هێنایە هەولێر و داوادەکەن، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانیان بکرێت.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش پڕۆژه یاساكه‌ی لێوه‌رگرتوون و به‌ڵێنی به خانه‌واده‌ی منداڵه ونبووه‌كان داوه، كه له كابینه‌ی نوێی حکومەتدا هەنگاوی جدی بنرێت بۆ دۆزینەوەی منداڵەکانیان.
بەپێی دوایین ئاماری كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، ٧٤ خێزان ناوی ١٨٠ منداڵی ونبوویان تۆمارکردووە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەیان و له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا هه‌شت منداڵی ونبووی هه‌ڵه‌بجه دۆزراونه‌ته‌وه و به كه‌سووكاره‌كانیان شادبوونه‌ته‌وه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەڵێت، کاردەکەن بۆ ئەوەى یاسایەک دەربکرێت کە لەو ڕێگەیەوە ئاسانکاری بکرێت بۆ سۆراخکردنى منداڵانى ونبووى هەڵەبجە و حکومەتى هەرێم و عێراق پێوەی پابەند بن.
له‌لایەن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ٢٥ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو ده‌ستنیشانكراوه، ساڵانه‌ش له هه‌رێمی كوردستان یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌كرێته‌وه.
ئ.ر