بەمەبەستی ڕێگری كردن لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان هاوردەكرنی باڵندە و پەلەوەری لە ٢٧ وڵاتەوە قەدەغەكرد، كە یەکێک لەو وڵاتانە ئێرانە، هەروەها بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزاوە هاوردەکردنی پەلەوەر و بەروبوومەکانی لە شاری بەسرەوە ڕاگیرا.

جەمال ئاكرەیی بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاند، هاوردەکردنى مریشک و هێلکە و بەروبوومەکانى دیکە لەو وڵاتانەى ئەنفلۆنزاى باڵندەى تێدا تۆمارکراوە و تا ئەوکاتەى ڕاپۆرتى کۆتایی لەسەر کۆنترۆڵکردنى نەخۆشییەکە لەو وڵاتانە دەردەچێت قەدەغە کراوە.
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی باس لەوە دەکەن کە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار نەکراوە، بەڵام ئامادەکاریی کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، بەشێک لە فرۆشیارانی پەلەوەریش بە گرنگی دەزانن زیاتر چاودێری هاوردەکردنی گۆشتی پەلەوەر بکرێت.
ئەنفلۆنزای باڵندە، تاکە ڤایرۆسی باڵندەیە کە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زۆرجاریش بەهۆی باڵندەی کێوییەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگوازرێتەوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا دووجار نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، كە یەكەم جار لە ساڵی ٢٠٠٦دابوو لە گوندی سەكەپكان و لە ساڵی ٢٠١٦ لە كێلگەیەكی پەلەوەر لە دهۆك تۆماركرا، بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكەش لەو کاتەدا، تەواوی پەلەوەرەكانی ئەو كێڵگەیە لە ناوبران.
ئ.ر