جەنگ تەواوبوو چەکەکان بێدەنگ بوون، بەڵام تائێستا ئاوارەکان پێویستییان بە هاوکاریی ڕێکخراوە کۆمەک بەخشەکان هەیە و نایانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان.
جەنگ تەواوبوو چەکەکان بێدەنگ بوون، بەڵام تائێستا ئاوارەکان پێویستییان بە هاوکاریی ڕێکخراوە کۆمەک بەخشەکان هەیە و نایانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان.
کەمپی ئاشتی، یەکێکە لە گەورەترین کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی کە تیایدا دوو هەزار و ٢٥٠ خێزان کە دەکاتە ١١ هەزار و ٥٠٠ کەس تیایدا دەژین و پێکهاتوون لە دانیشتوانی موسڵ و سەڵاحەدین و شنگال.
محەمەد عەزیز خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە لەگەڵ خێزانە هەشت کەسیەکەی پێنج ساڵە بە هۆی شەڕی داعشەوە لەم خێمەیەدا دەژین و باس لەوەدەکات، نەبوونی سەقامگیری ئەمنی و ئاو و کارەبا و دەرفەتی کار وایکردووە لە ژیانی ئاوارەیی بمێننەوە و نەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
چیا حسێن بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش دەڵێت، لە ئێستادا نیوەی ئەو خێزانانە گەڕاونەتەوە شارەکانیان لە ئەمساڵیشدا زیاتر لە هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شارەکانیان، بەڵام گەڕانەوەکەیان بە یەکجارى نەبووە هەندێکیان دووبارە بەهۆى نالەبارى بارودۆخێکەوە هاتوونەتەوە.
ئەوانەی تائێستا بڕیاری گەڕانەوەیان نەداوە دەڵێن لێرە هەست بە ئارامی دەکەن و لە بژێوی ژیانیان ڕازین، تارق ئەحمەد بەرێوەبەری کەمپی ئاشتیش باسى لەوەکردووە، خزمەتگوزاری تەندوستی و قوتابخانە و ئاو و کارەبایان بۆ کەمپەکە دابینکردووە و بەشێک لە ئاوارەکان خانوو لە زێدى خۆیان بنیاتدەنێنەوە و پاش ماوەیەکى دیکە دەگەڕێنەوە.
بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانیدا شەش کەمپ هەیە کە لە سێ هەزار و پێنج سەد خێزان پێکهاتوون. زیاتر لە ٤٥ هەزار خێزانیش لە شار و شارۆچکەکانی سلێمانیدا نیشتەجێن، پلانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هاندانی ئاوارەکانە بۆ گەڕانەوە و قەرەبووکردنەوەیانە بە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار.
ئ.ر