سەردێڕ:

لە سلێمانی چەند کەسێک بە ناوى ئاسایشەوە چوونەتە سەر ماڵێک و کوڕێکیان ڕفاندووە

فۆتۆ: 
2019-05-17

29111 جار خوێندراوەتەوە

دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکێکى شارى سلێمانى چەند کەسێک بە ناوى ئاسایشەوە چوونەتە سەر ماڵێک و کوڕێکیان ڕفاندووە.


دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە گەڕەکێکى شارى سلێمانى چەند کەسێک بە ناوى ئاسایشەوە چوونەتە سەر ماڵێک و کوڕێکیان ڕفاندووە.

ڕۆژى سێشەممە لە گەڕەکى ئازادى شاری سلێمانی کاتێک بروسک و برایەکى بچوکى بە تەنها لەماڵ بوون، چوار کەس بەچەکەوە چوونەتە سەر ماڵیان و پاش پرسیارکردن لێىان دەستیان بەلێدان و تەقەکردن کردووە، بروسکی تەمەن ١٩ ساڵ باس لەوەدەکات چەکدارەکان خۆیان وەک ئاسایش ناساندووە هەرچەندە هەوڵیانداوە بیخەنە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەوە کە پێیانبووە، بەڵام بەرگریى کردووە بۆیە هێندەی لێدراوە تا بوراوەتەوە.

بروسک کە ئێستا بە ئەستەم دەڕوات بەسەرى بەستراوەوە باس لەوەدەکات دواى ئەوەى بەهۆى لێدانى بەزەبر بوراوەتەوە خراوەتە ناو ئۆتۆمبێل و تورەکەى کراوە بەسەریدا بەرەو شەقامى بازنەى مەلیک مەحموود براوە و لەم شوێنەدا فڕێدراوە و بە بێهۆشى جێھێڵدراوە و لە دوورى ١٠٠ مەتر مۆبایلەکەشى فڕێدراوە.

باوکى بروسک باس لەوەدەکات سکاڵایان لەسەر بەرپرسێکی خانەنشین و ئاسایش تۆمارکردووە، پۆلیسیش لەسەر ڕووداوەکە باس لەوەدەکات سکاڵایان لەو خێزانە وەرگرتووە و فەرمانى گرتن بۆ هەرکەسێک دەربکرێت جێبەجێى دەکەن بەبێ ئەوەى وردەکاریى زیاتر لەسەر ڕووداوەکە بخەنەڕوو.

ڕووداوى هێرشکردنە سەر هاوڵاتییان و رۆژنامەنووسان یەکەمجار نییە، و تائێستاش دەستى پشت ئەو هێرشانە کە دەوترێت بەرپرسانیان لە پشتە ئاشکرا نەکراون.

ئ.ر