وەزارەتى پەروەردەى هەرێم ڕایگەیاند، هەر خوێندکارێک قۆپیە بکات، ئەمساڵ و ساڵێکى دیکەش لە تاقیکردنەوەکاندا بێ بەشدەکرێت.
وەزارەتى پەروەردەى هەرێم ڕایگەیاند، هەر خوێندکارێک قۆپیە بکات، ئەمساڵ و ساڵێکى دیکەش لە تاقیکردنەوەکاندا بێ بەشدەکرێت.
ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و دوانزه‌ی ئاماده‌یی، خواستی كڕینی كه‌رەسته‌كانی گزی و قۆپیەکردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌لایەن خوێندكارانه‌وه زیاد ده‌كات.
لە بازاڕی فرۆشتنی په‌راوگه و فۆتۆكۆپیەکان له‌شاری هه‌ولێر، به‌شێك له كه‌رەسته‌كانی گزیی و قۆپیەکردنیش به ئاشكرا ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه‌ی زیاتر خواستی له‌سه‌ره‌و به نهێنی ده‌فرۆشرێت، هێدفۆنی بلوتوزی بچووكه.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا نزیكه‌ی پێنج ساڵه كاری فۆتۆكۆپی ده‌كات و له نزیكه‌وه ئاگاداری خوێندكارانه، هه‌رچه‌نده خۆی هیچ كه‌رەسته‌یه‌كی گزیکردن نافرۆشێت، به‌ڵام ڕۆژانه خوێندكارێكی زۆر پرسیاری شوێنی كڕینی هێدفۆنی گزیكردنی لێده‌كه‌ن.
فرۆشتنی هێدفۆنی گزیكردن و كه‌رەسته‌كانی تری قۆپیكردن، زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرێت.
بەپێی زانیارییه‌كانی ئێن ئاڕ تی، له بازاڕی مۆبایل فرۆشانی هه‌ولێر، به‌شێوه‌ی نهێنی هێدفۆنه‌كه ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام له ترسی ده‌ستگیركردنیان و قه‌ده‌غه‌بوونی ئامێره‌كه هیچ كه‌سێك ئاماده‌نه‌بوو له به‌رده‌م كامێرا بڵێت، ده‌یفرۆشم، به‌ڵام له‌لایەن فرۆشیارانی بازاڕه‌كه، زانیارییه‌كان پشتڕاستده‌كرێنه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له‌م بازاڕه كڕین و فرۆشتنی هێدفۆنه‌كه بوونی هه‌یه و ڕۆژانه خه‌ڵك داوای ده‌كات و پێی ده‌فرۆشرێت.
هێدفۆنه‌كه له ڕێگای شاره‌زایانی ئایتییه‌وه به‌شێوه‌ی نهێنی له ماڵه‌كان دادەنرێت و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌زار دۆلار، به‌كارهێنانی هێدفۆنه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گروپی ده‌بێت، خوێندكاره‌كه له گوێی ده‌كات و كه‌سێكی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بۆ ده‌خوێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ساڵانه بۆ ڕێگریكردن له به‌كارهێنانی كه‌رەسته‌كانی قۆپیكردن، چه‌ندین شێواز و ڕێگای جیاواز به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌مساڵیش بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له گزیكردن دووربكه‌نه‌وه، ڕێكاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان توندتركردووه.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەش دەڵێت، ئەمساڵ ڕێنمایی دەرچووە بەوەى هەر خوێندکارێک پەنا بۆ گزیکردن ببات، ئەمساڵ و ساڵێکى دیکەش مافى بەشداریکردنى لە تاقیکردنەوەکاندا نابێت، کۆمەڵێک ئامێری ئاشکراکەر دەدرێتە چاودێرى هۆڵەکان و کە خوێندکار هەر شتێک بەکاربهێنێت و بیشارێتەوە، ئەو ئامێرانە ئاشکراى دەکات.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك خوێندكار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی قۆپیكردن و كڕین و فرۆشتنی كه‌رەسته‌كانی گزیکردن ده‌ستگیرده‌كرێن، بۆ ئه‌مساڵیش هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ نه‌هێشتنی كه‌رسته‌كانی گزیكردن.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش دەڵێت، ساڵى ڕابردوو چەندین خوێندکاریان دەستگیرکردووە، لەو شوێنانەشى کە ئەو ئامێرانەى تێدا دەفرۆشرێت پۆلیسی نەهێشتنى تاوان بە جلى مەدەنییەوە دەسوڕێنەوە و فرۆشیارانیش دەستگیردەکرێن و دەست بەسەر ئامێرەکاندا دەگرن.
ئەمساڵ وەزارەتى پەروەردە وەک ڕێگرییەک لە گزیکردن پەنجە مۆرى قوتابیان وەردەگرێت و ساڵانى ڕابردووش لە کاتى تاقیکردنەوەى پۆلەکانى ٩ و ١٢ بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک هێڵەکانى ئینتەرنێت ڕادەگیران.
ئ.ر