دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاریدا تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و ژمارە ئەوروپییەکان بدات، بازاڕى علوجەکان جموجۆڵی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاریدا تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و ژمارە ئەوروپییەکان بدات، بازاڕى علوجەکان جموجۆڵی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
بازاڕی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تاكان له هه‌ولێر، كه به بازاڕی علوجەکان ناسراوه، له‌م بازاڕه كڕین و فرۆشتن به‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كرێت كه ژماره‌ی تابلۆكانیان هی پارێزگاکانی هەرێم نییه.
نزیكه‌ی ده ساڵه سه‌رباز عه‌زیز، له‌م بازاڕه كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی علوج ده‌كات، گله‌یی ئه‌وه ده‌كات به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌م بازاڕه، هیچ نوسراوێكی حكومییان نییه، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆش بێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هیچ نوسراوێكیان نییه، به‌خشینی تابلۆكانیش نایانگرێته‌وه.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە بەپێی مۆدێل و بستۆنەکانی ئوتومبێل پارە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت کە لە ٤٠٠ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و بۆ هەندێک ئوتومبێل دەگاتە ٣ ملیۆن دینار، ئەمە جگە لە وەرگرتنی سەرجەمی ئەو سزایانەی لەسەر ئوتومبێلەکانە.
بڕیار دراوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ئەو ئۆتۆمبێلانەش كە هەڵگری تابلۆی بیانین، تابلۆی هەرێمی كوردستانیان پێ بدرێـت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی خاوه‌نی هیچ نووسراوێكی فه‌رمی نین، له‌لایەن حكومه‌ته‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت، ئه‌مه‌ش بووەته هۆی ناڕازی به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یان كڕیوه.
له ماوه‌ی ڕابردوو له‌ڕێگای ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه‌وه تاوانی جۆراو جۆر دەکرا و دۆزینه‌وه‌شیان له‌لایەن هێزه‌كانی پۆلیسیشه‌وه ئاسان نه‌بوو، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه‌ش نه‌ده‌توانرا به پێ بژاردن سزا بدرێت.
سیروان به‌رزنجی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی یاسایی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر دەڵێت، ژمارەیەکى زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە هەیە کە پابەند نابن بە یاساى هاتوچۆ و ڕێنماییەکانەوە، لە ئێستادا ڕێ لە خۆدزینەوەیان دەگیرێت لەو یاسا و ڕێنماییانە.
زیاتر له ٢٠ هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تایی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌شێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانن، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش داهاتێكی زیاتر له ڕێگای وه‌رگرتنی تابلۆكان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستدێت.
ئ.ر