مەزاری ئەنفال لە کەلار گۆڕ و ئێسک و پروسکی ٤٠٠ ئەنفالی تێدایە، عەلی کە بەشێکی زۆر لە کەسوکارەکەی ئەنفالکراون، بەسەر گۆڕی ئەنفالکراوەکاندا دەگەڕێت بەبێ ئەوەی بزانێت گۆڕەکان ڕوفاتی کێیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا ھیوای بەوەیە ھەندێک لە بێسەروشوێنبووانی ئەنفال لەژیاندا بن و لە شارەکانی عێراق یان وڵاتانی تری عەرەبی بن.

لە ٣١ ساڵی ڕابردوودا دەیان چیرۆکی جۆربەجۆر لەبارەی بینین و دۆزینەوەی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفالەوە باسکراون، لە بەڵگەنامەکانی دەزگای ھەواڵگری عێراقیشدا باس لە فرۆشتنی ژمارەیەک کچە ئەنفال کراوە بە وڵاتانی عەرەبی، بەڵام ھیچ چیرۆکێک لەوانە تا ئێستا نەبوون بە ڕاستی، ئەگەرچی ھەندێکیان زۆر لە ڕاستییەوە نزیکن، تەیمووریش تاکە ڕزگاربووی گۆڕە بەکۆمەڵەکانە باسی لەوە کردووە، لە کاتی ھەڵاتنیدا لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان کچێکی لەگەڵدا بووە، بەڵام نازانێت چی بەسەرھاتووە.
لە نوێترین چیرۆکیشدا کەسایەتییەکی عەرەب چیرۆکی ڕزگاربوونی منداڵێکی ئەنفالی بەو شاندە کوردە وتووە، کە بۆ ھەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکەی سەماوە سەردانی شارەکەیان کردووە و وتویەتی ئەو منداڵە خوێندنی تەواوکردووە و بووەتە قازی لە شارەکەدا، بەڵام شاندەکە بە گومانن و پێیان وایە دەبێت حکومەت بەدواداچون بۆ بابەتەکە بکات.
ھاوڕێ پێشڕەو سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال، دەڵێت، ئەوە بەدواداچوونی پێویستە پێویستە ئەو شاندە عەرەبە بێنە ھەرێم و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن.
لە ھەشت قۆناغی ئەنفالدا بەپێی ئامارەکان ١٨٢ ھەزار کەس بێسەروشێون کراون، کە ئێسک و پروسکی بەشێکیان لە گۆڕەبەکۆمەڵەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دۆزراونەتەوە، تا ئێستاش تەنھا ڕوفاتی نزیکەی سێ ھەزار قوربانی ھێنراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.
ئ.ر