پشتیوان یەکێکە لەو رۆژنامەنوسانەی زۆربەی کات ڕووماڵی کۆبوونەوەکان دەکات، زۆربەی جاریش چەند کاتژمێرێک لەسەر شەقام و شۆستەکان لەبەر سەرمای زستان و گەرمای هاوین چاوەڕێدەکات، بۆ وەرگرتنی زانیاری، چونکە لە زۆرینەی بارەگای حزبەکاندا شوێنێکی شایستە دیارینەکراوە بۆ ڕۆژنامەنووسان.

پشتیوان جەمال رۆژنامەنووس دەڵێت، جیاکارى دەکرێت لە نێوان ڕۆژنامەنووساندا بە تایبەتیش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى واژۆکردنى ڕێککەوتنەکەى یەکێتى و پارتى لەبارەى پێکهێنانى حکومەت دەرکەوت.
لە بەشێک لە کۆبوونەوەکانیشدا تەنها ڕێگە بە میدیای ئەو حزبانە دەدرێت کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە ڕوماڵ بکەن و ڕێگە بە ڕۆژنامەنوسانی دیکە نادرێت زانیارییەکان بگوزانەوە بۆ هاوڵاتیان.
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای رۆژنامەنوسان، ساڵی ڕابردوو ١٣٢ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ٢١٢ رۆژنامەنوس تۆمارکراوە، کە ٥٢ حاڵەتیان رێگری بووە لە رووماڵی رۆژنامەوانی.
هاوکات بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنوسان، تەنها لە چوار مانگی ڕابردوودا ٢٨ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٥ رۆژنامەنووس تۆمارکراوە، کە ١٣ حاڵەتیان ڕێگری بووە لە ڕوماڵی بابەتە جیاوازەکان.
دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، مافى پێدانى زانیارى لە هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى زۆر خراپدایە و تائێستاش یاساى تایبەت بەو مافە جێبەجێنەکراوە.
دژی پێششێلکارییەکان، لە هەولێر بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان چوونە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و هەڵمەتی نیشتیمانییان بۆ ئازادی رادەبڕین راگەیاند.
بەشێک لە حزبەکانیش ڕێگە نادەن ڕۆژنامەنووسانی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕووماڵی چالاکی و کۆبوونەوە و کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسییەکانیان بکەن، ڕۆژنامەنوسان ڕەخنەی ئەوەش لە حکومەت دەگرن کە کاری نەکردووە بۆ باشکردنی دۆخی کاری ڕۆژنامەوانیی.
ئ.ر