زیاتر له مانگێكه باسی گه‌رمی ناو نوسینگه‌كانی فرۆشتنی خانوو و زه‌وی له شاری هه‌ولێر، بڵاوبوونەوەى دەنگۆى بەخشینى چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كی ستراتیژیی موڵکى حکومەتە بە چەند کەسێک تا پڕۆژەى بازرگانى لەسەر بنیاتبنێن.
زیاتر له مانگێكه باسی گه‌رمی ناو نوسینگه‌كانی فرۆشتنی خانوو و زه‌وی له شاری هه‌ولێر، بڵاوبوونەوەى دەنگۆى بەخشینى چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كی ستراتیژیی موڵکى حکومەتە بە چەند کەسێک تا پڕۆژەى بازرگانى لەسەر بنیاتبنێن.
زیاتر له ده ساڵه پیشه‌ی سه‌ره‌كی یاسین كڕین و فرۆشتنی زه‌وییه، له‌سه‌ر ئه‌و نهخشهیەی كه كڕین و فرۆشتی زه‌وی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، یاسین پێیوایه ئه‌م پڕۆژه و سه‌وزاییانه‌ی بۆ شوێنه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه ئاماژه‌ی پێكراوه له كۆتاییدا جێبه‌جێ ناكرێن و زەوییەکانیان دەدرێن بەكهسانی ده‌ستڕۆیشتوو.
بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تی، ئه‌و شوێنه كه پێشتر گه‌راجی شاره‌وانی بووه و زه‌ویه‌كه‌ی موڵكی شاره‌وانییه كراوه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی بۆ به‌نزینخانه و شوشتنگه‌ی ئۆتۆمبێل، ئه‌م شوێنه‌ش كه شوێنێكی ستراتیژی سه‌ر شه‌قامی ١٠٠مه‌تری شاری هه‌ولێره، موڵكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گومرگی هه‌ولێرە و كراوه‌ته پێشانگای ئۆتۆمبێل و نرخه‌كه‌ی یەک ملیۆن دۆلارە.
شۆڕش عه‌لی سه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌شى هه‌ولێر دەڵێت، ئەوان پاڵپشتی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ناكه‌ن كه له خزمه‌تگوزارییه‌وه بگۆڕدرێت بۆ بازرگانی.
گۆڕینى ئەو زەوییانە لە موڵکى حکومەتەوە و پێدانى بەچەند کەسێک تا پڕۆژەى بازرگانى لەسەر دروستبکەن هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنى تەمەنى کابینەى هەشتى حکومەت، کە بەوتەى ئارێزعهبدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، رەنگە لە سلێمانی و دھۆکیش ھەمان شت هەبێت و بە نوێژی نیوەڕۆ و بە بەرچاوی خەڵکیەوە چەندین شوێنی گشتی بێ پاساو لەلایەن ھەندێک کەس دەکرێنە شوێنی بازرگانی و نیشتەجێ بوون.
ئ.ر