سەردێڕ:

سلێمانی.. فێستیڤاڵى بەهارەی بەروبومە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2019-05-03

1995 جار خوێندراوەتەوە

بە بەروبومە خۆماڵی و کشتوکاڵیەکانییەوە بەشداری فێستیڤاڵێکی بەهارەی کردوە، زانا دەیەوێت لە ڕێگەی نمایشکردنی بەرهەمەکانییەوە سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت.


بە بەروبومە خۆماڵی و کشتوکاڵیەکانییەوە بەشداری فێستیڤاڵێکی بەهارەی کردوە، زانا دەیەوێت لە ڕێگەی نمایشکردنی بەرهەمەکانییەوە سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت.

زیاتر لە ٢٢ ساڵە زانا سەرقاڵی کۆکردنەوە و فرۆشتنی بەهارات و بەروبوومی کوردەواريیە، ئەو نیگەرانە لەوەی حکومەت گرنگی بە بەرووبومی ناوخۆیی نادات.

بە نمایشکردنی خواردنە کوردەوارییەکانی، کوێستان هاوڵاتيیانی لە خۆی کۆکردووەتەوە، ئەو ڕۆژانە لە ماڵەوە خواردن دروستدەکات و دەیفرۆشێت و دەیەوێت کارگەیەک هەبێت تا لەو ڕێگەیەوە برەو بە بەرهەمەکانی بدات.

ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن ڕێکخراوی کشتوکاڵی گەشەی لادێوە ڕێکخراوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە ئەندامەکانی پێکهاتوون لە کۆمەڵێک لەو خوێندکارانەی بەشی کشتوکاڵیان لە زانکۆکاندا خوێندووە و دواتر بێ ئومێدبوون لەوەی دابمەزرێن.

زەیتی زەیتوون، سرکە، بەهاراتی ڕووەکی چیاکانی کوردستان، بەرهەمی دەستی خانمان، مافوور و خواردنە کوردەوارییەکان و چەندین بەرهەمی دیکەی دانسقە، لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشکران.