سەردێڕ:

ناحیەى شوان.. دوو مانگە لە کۆمەڵگاى خاڵخاڵان ئاوى خواردنەوە دابەشنەکراوە

فۆتۆ: 
2019-04-28

1724 جار خوێندراوەتەوە

زەینەب خەریکی شتنی مەنجەڵ و قاپە بەکارهاتووەکانیەتی تا خاوێنیان بکاتەوە، بەڵام بەو ئاوە کەمەی کە لە بەلوعەی تانکیەکەوە دێتەخوارەوە پاکردنەوەی کەلوپەلەکانی وەک پێویست نین و بۆ شۆردنی منداڵ و جلوبەرگەکانیان لە بەر بێ ئاوی لە پارێزگایەکەوە دەچێتە پارێزگایەکی تر.


زەینەب خەریکی شتنی مەنجەڵ و قاپە بەکارهاتووەکانیەتی تا خاوێنیان بکاتەوە، بەڵام بەو ئاوە کەمەی کە لە بەلوعەی  تانکیەکەوە دێتەخوارەوە  پاکردنەوەی کەلوپەلەکانی وەک پێویست نین و بۆ شۆردنی منداڵ و جلوبەرگەکانیان لە بەر بێ ئاوی لە  پارێزگایەکەوە دەچێتە پارێزگایەکی تر.

زەینەب و دانیشتوانی کۆمەڵگای خاڵخاڵان نزیکەی دوومانگە بێ ئاوی پاکن، هەربۆیە ئەو ئاوەی کە هەشیانە بە دەردەسەری پەیدايدەکەن.

هەرچەندە ساڵی ٢٠١٩یە، بەڵام دانیشتوانی کۆمەڵگای خاڵخاڵانی سەربەناحیەیی شوان ئاوی پاکیان دەست ناکەوێت تا بیخۆنەوە، هەربۆیە پەنایان بۆ بیرو کانی و کارێزی چیا و چۆڵەکانی سنورەکە بەستووە تاوەکو ئاوی خواردنەوەیان دەستبکەوێت.

بارانی زۆری ئەمساڵ و بەرزبوونەوەی ئاوی زێی بچوک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی کۆمەڵگای بەژێرەوە کردووە، بەڵام کانی و کارێزەکانیشی ژیاندووەتەوە، هەر بۆیە هەرچی کانی و کارێزی وشکبووی ساڵانی پێشوترە هەمووی هاژەی ئاویان دێت و دانیشتوانی گوندەکەش  لە ڕێگەی بۆريیەوە لەو کانیانە ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵەکانیان ڕاکێشاوە و جاروباریش بەتانکەر و بەبڕی ۱۰ هەزار دینار ئاو دەکڕن.

لە پاڵ بێ ئاویی ماڵەکان خوێندکارەکانیش لە خوێندنگادا بە تینویەتی وانە دەخوێنن.

فەرمانگەی ئاوی سنورەکەش دوو ڕێگاچارەی بەکارهێناوە بۆ پێدانی ئاو بە ماڵان کە هەردووکیان کاتین، یەکیان جاروبار بە تانکەری شارەوانی ئاو بە ماڵان دەدرێت و، ئەوەی تریشیان فکرەکەی هاوڵاتییانە، حکومەتیش دەیەوێت لە ڕێگەی کانی و کارێزەوە و بە بۆڕی گەورەتر ئاو بۆ کۆمەڵگاکە ڕابکێشێت.

کۆمەڵگای خاڵخاڵان  دەکەوێتە سنوری جوگرافیای ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوکەوە، بەڵام فەرمانگەکانی دابەش بوون بەسەر پارێزگای کەرکوک و هەولێر و سلێمانی، کەچی دانیشتوانەکەی دەڵێن بێ پڕۆژەی خزمەتگوزارین.