له ئێستادا له هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاو دراوه‌ته كۆمپانیا و هاوڵاتیانیش نیگه‌رانن له‌وه‌ى هه‌رجاره و به‌جۆرێك و به‌شێوازێك پاره‌ى ئاویان لێ وه‌رده‌گیرێت.
له ئێستادا له هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاو دراوه‌ته كۆمپانیا و هاوڵاتیانیش نیگه‌رانن له‌وه‌ى هه‌رجاره و به‌جۆرێك و به‌شێوازێك پاره‌ى ئاویان لێ وه‌رده‌گیرێت.
ماوه‌ى چوار ساڵه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاوه سه‌رقاڵى دانانى پێوه‌رى ئاوه بۆ هاوبه‌شه‌كانى، بەپێی بڕیارێكى وه‌زاره‌ته‌کەش له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه به‌پێى پێوه‌ره‌كه پاره له هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ڵه‌بجه‌ش كه نزیكه‌ى ٢١ هه‌زار هاوبه‌شى هه‌یه، داوا له هاوبه‌شه‌كانى ده‌كات هه‌ركه‌سێك پاره‌ى زیاد‌ى لێوه‌رگیرا په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانه‌وه بكه، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
ئه‌له‌ند تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، ئەو پارەیەى کە لە هاوڵاتى وەردەگیرێت هی ساڵى ٢٠١٨ەیە بە سیستمە کۆنەکە، لە ساڵى ٢٠١٩ەوە پاش خوێندنەوەى پێوەرەکان کرێى ئاو لە هاوڵاتیان بەپێی ئەو پێوەرە وەردەگیرێت.
بەپێی بڕیاره‌كانى حكومه‌ت وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاو به‌پێى پێوه‌ره‌كان به‌م جۆره‌یه، بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو بۆ بەکارهێنانی ئاو تا پێنج مه‌تر سێجا، پەنجا دینارە و بۆ هەر مەترێک وه‌رده‌گیرێت.
له پێنج مه‌تر زیاتر بۆ ١٥ مه‌تر، بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو بۆ هه‌ر مه‌ترێك ده‌بێت به ١٥٠دینار، هەروەها له ١٥ مه‌تر بۆ ٣٠ مه‌تر، بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو بۆ هه‌ر مه‌ترێك ده‌بێت به ٣٠٠ دینار، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كانیش له ٣٠مه‌تر سێجا زیاتر ئاویان بەکارهێنا بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو بۆ هه‌ر مه‌ترێك ده‌بێت به ٦٠٠دینار.
ئ.ر