قسەکانی شادى نەوزاد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەبارەى هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو و هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکە، چەندین گومانی دروستکردووە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە دۆسیەکە پەیوەستە بە یاسای خراپ بەکارهێنانى مۆبایل، کە دەبوو بەو یاسایە مامەڵەی لەگەڵدا بکرایە نەک مادەى تر.
قسەکانی شادى نەوزاد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەبارەى هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو و هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنەکە، چەندین گومانی دروستکردووە، بەتایبەت لەکاتێکدا کە دۆسیەکە پەیوەستە بە یاسای خراپ بەکارهێنانى مۆبایل، کە دەبوو بەو یاسایە مامەڵەی لەگەڵدا بکرایە نەک مادەى تر.
بەم پێیەش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونى پرۆسەکە لە چوارچێوەى کار و پسپۆڕیى پۆلیسدایە، بەڵام ئەوەی دەگوزەرێت، ئاسایش لێکۆڵینەوەى دۆسیەکەى لەئەستۆ گرتووە و ئەوان لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن.
ئەوەی ڕوویدا، لە ١٢ى شەودا هێزێکى ئاسایشى سەربە یەکێتى لە سلێمانی بە تەنیا لەسەر قسەی کەسێک، چەند خۆبەخشێکى نەوەی نوێ دەستگیردەکەن و تا ئێستاش ئازادنەکراون، لێرەشدا ئەو پرسیارە زەق دەبێتەوە بۆچی ئاسایش ئەم کارە دەگرێتە ئەستۆ و لای دادوەری ئاسایشە؟ لەکاتێکدا ئەمە ئەرکی پۆلیسە، بۆچی و چۆنیش ئەو پەرلەمانتارانە چوونەتە لای ئاسایش و ئاسایش خەڵک دەستگیردەکات؟
جگە لەمانەش سەرجەم میدیاکانى سەربە پارتى و یەکێتى و پەیج و ئەکاونتەکانى نزیک لەو دوو حزبە، لە یەکەم ساتى پرۆسەکەدا بە شێوەیەکى چروپڕ ڕووماڵى کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەیان کرد و چەندین هەواڵ و بابەتیان لەسەر بڵاوکردەوە و، گرنگییەکى تەواویان بە پرسەکە دا، لەکاتێکدا پێشتر هیچ گرنگییەکیان بە کار و چالاکییەکانى نەوەى نوێ نەدەدا و هەواڵیان لەسەر نەدەکرد.
لە لایەکی ترەوە و لە دواى ئەوەى شاسوار عەبدولواحیدى سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ سەرجەم ئەو قسە و باسانەى ڕەتکردەوە و دڵنیایی دایە پەرلەمانتارانى حزبەکەى و خەڵکى کوردستان ئەو ئەو بابەتانە هیچ بنەمایەکى ڕاستییان نیە و وەک خۆی دەڵێت، لە داهاتوودا ڕاستییەکان بۆ گشت لایەک ئاشکرا دەبێت، بەڵام ئەو میدیایانەی هەموو ڕاگەیەندراو و لێدوانەکانی دژبە سەرۆکی جوڵانەوەکەیان بڵاودەکردەوە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ناوبراویان نەکرد بە هەواڵ، و هیچ گرنگییەکى میدیاییان بە وەڵامەکانى نەدا. بەشێکی شیکردنەوەکان ئەمە وا لێکدەدەنەوە کە پارتى و یەکێتى هەوڵەکانى خۆیان چڕتر کردووەتەوە و هاوتەریب بە یەک ئاراستە کاردەکەن لەپێناو دروستکردنى گومان و لێدان لە پرۆژەى سیاسى ئۆپۆزسیۆن، چونکە لە بەرامبەردا نەوەی نوێ وەک خۆیان دەڵێن، دەیانەوێت ڕووبەڕووى هەموو کەمتەرخەمی و گەندەڵییەکانی دەسەڵات ببنەوە.
ئ.ر