سەردێڕ:

چاودێران: نەوەی نوێ بەهۆى بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات دووچاری گەلەكۆمە بووەتەوە

فۆتۆ: 
2019-04-25

3782 جار خوێندراوەتەوە

ناكۆكییەكانی ناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ بابەتێكی ناوخۆیی حزبین و پەیوەندییان بە ژیانی سیاسی و فرەیی بۆچوونی ناو ئەو حزبەوە هەیە، كەچی لەناو باڵەخانەی پەرلەمان پێش لێكۆڵینەوە و دڵنیابوون لە ڕاست و دروستیی بانگەشەی بۆچوونێكی ناو ئەم جوڵانەوەیە، دەرفەت ڕەخسێنراوە بۆئەوەی تۆمەت و گێڕانەوە یەكلایەنەكان، وەك ڕاستی لەناو ڕای گشتیدا بڵاوبكرێنەوە، لەم میانەیەشدا كۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسیی پەرلەمانتار شادی نەوزاد نمونەیە.


ناكۆكییەكانی ناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ بابەتێكی ناوخۆیی حزبین و پەیوەندییان بە ژیانی سیاسی و فرەیی بۆچوونی ناو ئەو حزبەوە هەیە، كەچی لەناو باڵەخانەی پەرلەمان پێش لێكۆڵینەوە و دڵنیابوون لە ڕاست و دروستیی بانگەشەی بۆچوونێكی ناو ئەم جوڵانەوەیە، دەرفەت ڕەخسێنراوە بۆئەوەی تۆمەت و گێڕانەوە یەكلایەنەكان، وەك ڕاستی لەناو ڕای گشتیدا بڵاوبكرێنەوە، لەم میانەیەشدا كۆنفرانسی ڕۆژنامەنووسیی پەرلەمانتار شادی نەوزاد نمونەیە.

مژدە مەحمود كە پەرلەمانتاری نەوەی نوێیە ئاشكرای كرد، لەو کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسییەی بۆ پەرلەمانتارەکە سازكرابوو، لە ڕێگەی هێزی ئەمنییەوە ڕێگری كراوە لەوەی پەرلەمانتارانی تر پەیوەندییان پێوە بكەن یان قسەیان لەگەڵدا بكەن، بە فەرمانی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش كات و وادە بۆ کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسییەکە دیاریکرابوو، نەك هەر ئەوە، بەڵكو رێگری لە پەرلەمانتارانی تر كراوە لەوكاتەدا بچنە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان، بە جۆرێك لە جۆرەكان دەستبەسەركراون.

مێژووی بەكارهێنانی پەرلەمان و بەكارهێنانی مینبەرە فەرمییەكان بۆ یەكلاییكردنەوەی ململانێی سیاسی و حزبی لە هەرێم كارێكی نوێ نییە و لەگەڵ دامەزراندنی پەرلەمان و لەمیانەی شەڕی ناوخۆ و پاشان لە یەكگرتنەوەی ڕووكەشی ئیدارەكاندا، ناوبەناو و بەپێی ویستی لایەنی باڵادەست لەناو پەرلەمان كراوە، نەك هەر ئەوە بەڵكو زۆرجار ئەو حزبایەتی و یەكتر شكاندنەش گەیەنراوەتە ئاستی تەرجەمەكردنی بۆ بڕیار و یاسا و تەنانەت دەركردنی بڕیاری ئیدانەكردنیش كە دواتر لە سایەی سەفقە سیاسییەكاندا فەرامۆش و پشتگوێخراون.

لێكۆڵینەوەكان لە بانگەشەی پەرلەمانتار شادی نەوزاد هێشتا بە فەرمی دەستیان پێ نەكردووە و تۆمەتەكان هیچیان ساغنەبوونەتەوە، كەچی ئیدانەكردن و بڵاوكردنەوەیان وەك ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگر هەموو زەمینەیەكی بۆ خۆشكراوە. لەبارەی هۆكاری ئەم حاڵەتەش لێكدانەوە و بۆچوونی جیاجیا لەئارادان كە دیاترینیان هەوڵی شكاندنی دەنگی ئۆپۆزسیۆن و سڕینەوەی هێزی جیاوازە، كە بەمدواییانە نەوەی نوێ و سەرۆكی جوڵانەوەكەی ئاڵا هەڵگری بوون.

هەندێک لە چاودێران و چالاكانی تری كایەی سیاسی باسیان لەوە كردووە، بەهۆی ئەوەی نەوەی نوێ هەڵگری چەك و خاوەنی هێزی چەكدار نییە و بە ڕێگای مەدەنی و خەباتی دیبلۆماسی و پاڵپشتیی جەماوەری هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی داوە، ئێستا سەرۆك و ئۆرگانەكانی دووچاری گەلەكۆمەیەكی میدیایی و سیاسی و دەروونی بوونەتەوە.

بەدەر لە كاریگەریی ئەم هەڵمەتەش لەسەر خودی نەوەی نوێ، سەرەنجامی ئەم گومان و ناشرینكردنانە، بە زیانی گەورە بۆ شەقامی ناڕازی و دەنگی جیاواز و بوێر و ئۆپۆزسیۆن كۆتایی دێت، ئەمەش بەشێكی گەورەی ئامانجی ئەو حزبە دەسەڵاتدارانەیە كە بەنیازن، بۆ هەمیشە بە توندی دەسەڵات لە دەستی خۆیاندا بهێڵنەوە و ڕێگە نەدەن لەسەر ئەم سیاسەتە، كەس لە ڕێگەیاندا بوەستێتەوە.

 ئ.ر