گەنجانی گوند، چاوەڕوانی حکومەتیان نەکرد، کتێبخانەکەیان بۆ بکاتەوە، خۆیان بەو ئەرکە هەستان و گوندی حەسار-یان کردە یەکەم گوندی سنوری کەرکوک کە کتێبخانەی هەبێت.
گەنجانی گوند، چاوەڕوانی حکومەتیان نەکرد، کتێبخانەکەیان بۆ بکاتەوە، خۆیان بەو ئەرکە هەستان و گوندی حەسار-یان کردە یەکەم گوندی سنوری کەرکوک کە کتێبخانەی هەبێت.
بینای کتێبخانەکە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمەوە دروستکرابوو، بەڵام پێداویستییەکان و کتێبی بۆ دابین نەکرابوو، ئارامگرتنی گەنجانی پەرۆشی کتێب و خوێندنەوە کۆتایی هات وهەڵمەتێکی خۆبەخشانەیان دەستپێکرد و بەرهەمی هەبوو، چیتر بیناکە بە چۆڵی نابینرێت و بۆ لەمەودواش ڕەفەی پڕ کتێب بەخۆوە دەبینێت.
ئەم گوندەی ناوچەی شوان بە کتێب و خوێندنەوە ئاشنایە، چەندین نوسەری ناودار لێرەوە کاروانی ژیان و نوسینیان دەستپێکردوە، لەوانەش حەکیم کاکە وەیس و حەمەکەریم عارف و جەلیل کاکە وەیس .
ئەم کتێبخانەیە بەتەنها کتێبی زیاتری پێویست نیە، بەڵکو پێویستی بە دامەزراندنی فەرمانبەریش هەیە، له ئێستادا ژمارەیەک فەرمانبەر کە میلاکیان لەسەر حکومەتی هەرێمە بەشێوەی تەنسیب لەکتێبخانەکە دانراون.
شادی بەکر بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی کەرکوکیش دەڵێت، لەهەوڵدان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی حکومەتی عێراقەوە فەرمانبەری زیاتری بۆ دابین بکەن و بهپێشی بهرین.
لە گوندی حەسار ٤٨٠ خێزان نیشتەجێن، گەنجە خۆبەخشەکان چاویان لەوەیە لە نزیکترین کاتدا بەشی هونەری و میوزیک بۆ کتێبخانەکە بکەنەوە.
ئ.ر