ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨، کە دەکاتە ١٢١ساڵ لەمەوبەر، میقداد مەدحەت بەدرخان لە قاهیرەى پایتەختى میسر یەکەمین ڕۆژنامەى کوردیی بە زاراوەى کرمانجی ژوورو بە ناوى "کوردستان" دەکرد، ئەوەش بووە یەکەمین وێستگەی بزاڤی ڕۆژنامەگەریی کوردی و لە دوای ئەو مێژووەوە تا ئێستا، سەدان ڕۆژنامە و گۆڤار بە زمانی کوردی دەرچوون، کە هەندێکیان بەهۆی بارودۆخی سیاسی و فشارەوە ڕاگیراون و هەندێکیشیان بەهۆی باری داراییەوە داخراون.
ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨، کە دەکاتە ١٢١ساڵ لەمەوبەر، میقداد مەدحەت بەدرخان لە قاهیرەى پایتەختى میسر یەکەمین ڕۆژنامەى کوردیی بە زاراوەى کرمانجی ژوورو بە ناوى "کوردستان" دەکرد، ئەوەش بووە یەکەمین وێستگەی بزاڤی ڕۆژنامەگەریی کوردی و لە دوای ئەو مێژووەوە تا ئێستا، سەدان ڕۆژنامە و گۆڤار بە زمانی کوردی دەرچوون، کە هەندێکیان بەهۆی بارودۆخی سیاسی و فشارەوە ڕاگیراون و هەندێکیشیان بەهۆی باری داراییەوە داخراون.
ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن (میقداد میدحەت بەدرخان)ەوە، کە خاوەنی ئیمتیازی ڕۆژنامەکە بوو، هەر ١٥ ڕۆژ جارێک دەردەکرا و ژمارەی لاپەڕەکانی چوار لاپەڕە بوون، بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە شوێنى دەرچوونى ژمارەکانی ڕۆژنامەى کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا دەهات، بەمشێوەیە.
ژمارەکانی ١ تا ژمارە ٥ ی ڕۆژنامەی کوردستان لە شاری قاهیرە دەرکران، ژمارە ٦ تا ١٩ ی ڕۆژنامەکەش لە شاری ژنێڤ دەرکران.
هەروەها ژمارەکانی ٢٠ تا ٢٣ دووبارە لە شاری قاهیرە چاپکرانەوە کە لەلایەن (سورەیا بەدرخان) سەرپەرشتی دەکران، هاوکات ژمارە ٢٤ لە شاری لەندەن و ژمارەکانی ٢٥ تا ژمارە ٢٩ لە شاری ڤۆڵکستنى بەریتانیا دەرکران.
ژمارەکانی ٣٠-٣١ یش دووبارە لە شاری ژنێڤ دەرکران، دواین ژمارەی ڕۆژنامەکەش لە ١٤ ی نیسانی ١٩٠٢ دەرکرا.
لە ژمارە چواری ڕۆژنامەی کوردستان بە دواوە، وتار بە زمانی تورکی عوسمانی بڵاودەکرانەوە، هەروەها نامەی خوێنەران و هاوڵاتیان بڵاودەکرانەوە کە لە کوردستانی گەورەوە بەدەستی دەگەیشت.
ئەوەى جێگەى سەرنجە ڕۆژنامەگەریی کوردی بەدرێژایی مێژووی سەرهەڵدانی تا ئەمڕۆ سەنتەرێکی توێژینەوە و ئەرشیفی نییە، زۆربەی ڕۆژنامە و چاپەمەنیە کوردییە کۆنەکان لە ئەرشیف و کتێبخانەکانی وڵاتانی بیانی پارێزراون، هەوڵەکانیش بۆ بەدەستهێنانیان تاکە کەسین.
لەماوەی ١٢١ ساڵی ڕابردوودا، ڕۆژنامەگەرى کوردی بەچەندین بەرزی و نزمیدا ڕۆشتووە و چەندین دەزگا و دامەزراوەى گرنگ دروستبوون، کە میدیاى کوردییان بەرەوپێش بردووە، هەندێکیشیان بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمی خوێنەرەوە داخراون.
لە سایەتى حکومڕانى کوردی و لە ژێر دەسەڵاتى پارتی و یەکێتیدا، چەندین ڕۆژنامەنوس تیرۆرکراون و چەندینجاریش لەلایەن ئەو دوو حزبەوە بە چەندین شێوە فشار خراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن، تا دەستبەرداری پیشەکەیان بن.
سۆرانى مامە حەمە یەکێکە لەو رۆژنامەنووسانەى کە لە کاتژمێر ٩ى شەوى ٢١ى تەمووزى ٢٠٠٨دا لە بەردەم ماڵەکەى خۆى لە شاری کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە تیرۆرکرا، تائێستاش بکوژانى دەستگیرنەکراون.
لە ساڵی ٢٠٠٨شدا عەبدولستار تاهیر شەریف لە کەرکوک و ساڵی ٢٠١٠ سەردەشت عوسمان لە هەولێر و ساڵی ٢٠١٤ کاوە گەرمیانى لە کەلار تیرۆرکران، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦دا وەدات حسێن لە پاریزگاى دهۆک تیرۆرکرا.
جگە لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان لە ماوەی رابردووشدا چەندین دۆسیەی پێشێلکاری دیکەش هەن، کە ئەنجامدەرانیان دەستگیرنەکراون و سزانەدراون وەک:
- سووتاندنى کەناڵى ئێن ئاڕ تى لە ساڵى ٢٠١١.
- فڕێدانى بۆمب بۆسەر کەناڵى ئێن ئاڕ تى لە ساڵى ٢٠١٣.
- تەقەکردن لە شاسوار عەبدولواحید و بریندارکردنى لە ساڵى ٢٠١٣.
بەپێی ئامارێکى ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنور، کە لە ساڵى ٢٠١٨دا بۆ ئازادیی کارى میدیایی بڵاوکراوەتەوە، لە کۆی ١٨٠ وڵات، عێراقى لە ڕیزبەندی ١٦٠ەمین وڵاتی جیهاندایە.
ڕێکخراوەکە هەرێمی کوردستانیشی وەک بەشێک لە عێراق ناوبردووە و دەڵێت، عێراق یەکێکە لە مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان، بەو پێیەی بە بەردەوامی لەلایەن حکومەت یان گروپە چەکدارییەکانەوە کراونەتە ئامانج، بکوژانی ڕۆژنامەنووسانیش سزا نەدراون و ئەگەر لێکۆڵینەوەش لەبارەی دۆسیەکانەوە کرابێت بێ ئەنجام بووە.
ئ.ر