عەبدولرەحمان حەمە ساڵح نزیکەی ٢٥ ساڵە سەرقاڵی شۆفێریە و پاسی کۆستەری پێیە، لەو ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی بە پاسە مۆدێل ٨١کەكهی پەیدادەکات.
عەبدولرەحمان حەمە ساڵح نزیکەی ٢٥ ساڵە سەرقاڵی شۆفێریە و پاسی کۆستەری پێیە، لەو ڕێگەیەوە بژێوی ژیانی بە پاسە مۆدێل ٨١کەكهی پەیدادەکات.
ئەو پاسە مۆدێل٨٠ و٨١کانە کە هاوڕێی ریمی ی درێژ و ڕاف و ڤان بوون گەرچی ساڵانێکی زۆر خزمەتیان کر د و خەڵکی بۆ گەشت وسەیران بەکاریان دەهێنا وچەند خێزانێک پێکەوە سەردەکەوتن، بەڵام بەشێکیان ئێستا بەهۆی کۆنی مۆدێلی پاسەکەوە کەوتونەتە بەر گازاندەی سەرنشینان و لای هەندێکیش پێ دەوترێت کۆستەری جیلی ئاڵتوونی.
ئێستا رۆژانە بەهۆی قەرەباڵغی بازارەوە خەڵکی کەمتر ئۆتۆمبێل دەباتە بازاڕ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش، ساڵانە ڕێنمایی تازە دەردەکات بۆ ئەو شۆفێرانەی کە لە هێلەکانی گواستنەوەی ناو شار کاردەکەن.
جەلال ئەبو بەکر سەرۆکی سەندیکای گواستنەوەی سلێمانی دهڵێت، داوایانكردووه ئهو پاسه مۆدێل كۆنانه لاببرێن و ئهو پاسانهی كه مۆدێلیان 2002ه بخرێنه شوێنیان، بهڵام تائێستا وهڵامی داواكارییهكهیان نهدراوهتهوه.
بە پێی ئامارێکی گواستنەوەی سلێمانیش تەنها لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدا١٦١٦ پاسی هێڵی گواستنەوەی هاوڵاتیان بوونی هەیە کە رۆژانە هاوڵاتیانی لە گەرەکەکانەوە پێ دەواگزرێنەو بۆبازار.
ئ.ر