سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چیرۆکی دوو کەس کە لە ڕووداوەکەى ڕانیە گیانیان لەدەستدا

یەکێکیان منداڵێکى تەمەن پێنج ساڵانە
فۆتۆ: 
2019-04-21

22349 جار خوێندراوەتەوە

​پەخشان ئەو ژنەى خوشکێک و کوڕێکی خوشکەکەی لە ڕووداوەکەى ڕانیە و لەماوەیەکى کورتدا گیانیان لەدەستدا.


پەخشان ئەو ژنەى خوشکێک و کوڕێکی خوشکەکەی لە ڕووداوەکەى ڕانیە و لەماوەیەکى کورتدا گیانیان لەدەستدا.

پێش ڕووداوەکە، پەخشان خوشکەکەى لابووە و زۆر هەوڵیداوە نەڕۆن و لەلای ئەو بمێننەوە، بەڵام دوای ڕۆیشتنیان بە ماوەیەکی کەم لەڕێگەی نێوان قەزای ڕانیە و ناحیەی بنگرد، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

لەتەنیشتی پەخشانەوە، ژنێکی تر هەیە کە لەدوای ڕوداوەکەوە بە گریانەوە خەریکی سڕینی فرمێسکەکانی چاوەکانیەتی، ئەو دایکی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بووە کە لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.

کاتژمێر ٤ و ۱۰ خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای نێوان ڕانیە ـ ناحیەی بنگرد لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا کە بەهۆیەوە ۷ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون ، تاوەکو ئێستاش شوێنەوارى ڕوداوەکە لەو شوێنە ماوەتەوە.

بەشێک لەو هاوڵاتییانەی  کە بۆ پرسەی ئەو دوو هاوڵاتییە دەچوونە ناحیەی بنگرد، لە شوێنی ڕووداوەکە لایان دەدا و سەیری شوێنەکەیان دەکرد.

هاوڵاتیانی سنورەکە پێیانوایە زۆرێک لەو ڕووداوانەی کە لە سنورەکەدا ڕودەدەن هۆکارەکەی خراپی ڕێگاو بانەکانن.

بەرهەم شێرزاد بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکانیش دەڵێت، ڕوداوەکە لە ئەنجامی تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بووە، کە یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان تیژڕەو بووە و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی لەدەستداوە.

ئەو شوێنەی ڕووداوەکە لێی ڕوویداوە سنوری ناحیەیی بنگردی قەزای دوکانە و ڕێگەکەش پڕە لە چاڵ و تاسە، تائێستاش هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ چاککردن و ڕێکخستنەوەی ڕێگاکە.

ئ.ر