يەکەم بەرکەوتنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ قەدەغەکردنی پەبجی و یارییە ئەلکترۆنیەکان، لەگەڵ گەنجاندایە، کە بەشێکی زۆر لە کاتەکانیان بۆ ئەم یارییە ئەلکترۆنییە تەرخانکردووە.
يەکەم بەرکەوتنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ قەدەغەکردنی پەبجی و یارییە ئەلکترۆنیەکان، لەگەڵ گەنجاندایە، کە بەشێکی زۆر لە کاتەکانیان بۆ ئەم یارییە ئەلکترۆنییە تەرخانکردووە.
لە کافتریاکاندا ھەموو سەرنجەکەیان خستووەتە سەر مۆبایلەکانیان و بە یاریی پەبجیەوە خەریکن، ھیشتا نەیانپەرژاوەتە سەر بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق، بەڵام پێیانوایە چەندین بابەتی گرنگتر ھەیە کە دەبوو پەرلەمان پێوەی سەرقاڵ بوایە و کاری لەسەر بکردایە.
ڕۆژی ١٧ ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق، بە دەرکردنی بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی یاری پەبجی و سەرجەم ئەو یارییە ئەلکترۆنییانەی تر کە توندوتیژیان تێدایە دەرگای مشتومرێکی گەورەی کردووە.
بەپێی ئەو بڕیارە بێت یاری پەبجی لە سەرانسەری عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغە دەکرێت و لە ھیچ ھێڵێکی ئینتەرنێتەوە ناتوانرێت بەکاربھێنرێت.
بەپێی وتەکانی ئالان فەرحان شارەزایی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بێت ڕەنگە بڕیارەکە سەرکەوتن بەدەست نەھێنێت، باس لەوەدەکات بەکارھێنەران دەتوانن لەڕێگەی پرۆگرامی تایبەتەوە سەرجەم پڕۆگرام و یارییە قەدەغەکراوەکان بەکاربھێنن بە یاری پەبجیشەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان ھاوھەڵوێستە لەگەڵ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق و دوای بڕیاردانی لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە و گشتاندنی قەدەغەکردنی ڕادەگەیەنن.
ئومێد محەمەد ساڵح وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ھەرێم دەڵێت، بڕیارەکە لە بەرژەوەندی گشتیدایە و منداڵ فێری توندوتیژی دەکات و لەگەڵ ئەوەدان بڕیارەکە جێبەجێبکرێت.
یاری پەبجی یارییەکی تەکنەلۆژی سەردەمییانەوە و لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە و لە ھەرێمی کوردستانیشدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨وە بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارھێنەرانی ڕوی لە زیادبوون کردوو لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر ڕۆژانە سەرقاڵی ئەو یارییەن و پێشتر چەندین جار داوای قەدەغەکردنی کرابوو.
ئ.ر