سەردێڕ:

یەکڕیزیی نیشتمانی.. دەستەواژەیەک یەکێتى و پارتى لەناو خۆیشیاندا پێوەى پابەند نابن

فۆتۆ: 
2019-04-18

3626 جار خوێندراوەتەوە

یەکڕیزى نیشتمانى.. ئەو دەستەواژەیەى کە ٢٨ ساڵە پارتى و یەکێتى دەیدەنەوە بە گوێی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا، بەڵام لە زۆرێک لە هەڵوێستە نیشتمانییەکاندا ئەو دوو حزبە هەڵوێستى دژبەیەک و بەرژەوەندخوازی حزبییان هەبووە و تەنانەت لەنێو ماڵى حزبیی خۆشیاندا یەکڕیز و یەک هەڵوێست نەبوون و، هەرکات بەرژەوەندییە حزبییەکانیان لاسەنگ بێت، پەنا بۆ بەکارهێنانى ئەو دەستەواژەیە دەبەن.


یەکڕیزى نیشتمانى.. ئەو دەستەواژەیەى کە ٢٨ ساڵە پارتى و یەکێتى دەیدەنەوە بە گوێی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا، بەڵام لە زۆرێک لە هەڵوێستە نیشتمانییەکاندا ئەو دوو حزبە هەڵوێستى دژبەیەک و بەرژەوەندخوازی حزبییان هەبووە و تەنانەت لەنێو ماڵى حزبیی خۆشیاندا یەکڕیز و یەک هەڵوێست نەبوون و، هەرکات بەرژەوەندییە حزبییەکانیان لاسەنگ بێت، پەنا بۆ بەکارهێنانى ئەو دەستەواژەیە دەبەن.

جەمسەرگیرى و باڵباڵێن و ململانێى تەسکى حزبایەتى ئەو دەستەواژانەن کە چەندین ساڵە بە بەرى پارتى و یەکێتییدا دوراوە، لە ئێستاشدا لەگەڵ هاتنى شاندە بیانییەکان بۆ هەرێم ئەو جەمسەرگیرییانە بە ڕوونى هەستیانپێدەکرێت.

بەهۆى نەبوونى سەرکردەى کاریزمى و کەسی یەکەم و بڕیاردەر لەنێو ئەو دوو حزبەدا، هەر شاندێکی بیانی کە دێتە هەرێم، بەهۆى نەبوونى مەرجەعییەت و دیسپلینى حزبییەوە، دەبێت لەگەڵ سێ کەسی بنەماڵەى بارزانى و سێ کەسیش لە بنەماڵەى تاڵەبانى کۆببنەوە، کە ئەم فرە ڕاییە لەناو حزبێکى وەکو یەکێتیدا زەقتر بووەتەوە و لە ئێستادا فرە جەمسەرى بووەتە هۆى داخورانى حزبەکە.

ئەم فرە جەمسەرییە لەنێو ئەو حزبانەى کە خۆیان بە نمایندەى گەلى کورد ناودەبەن، کاریگەریی لەسەر بۆچوونى شاندە بیانییەکان دروستکردووە، لەسەر دروستکردنى یەک ڕا و یەک هەڵوێستى و یەکڕیزیی نیشتمانى، بە جۆرێک زۆرینەى ئەو شاندە بیانییانە بۆچوونیان وایە، کە دوو حزب نەتوانن نێو ماڵى خۆیان ڕێکبخەنەوە و یەک هەڵوێست نەبن، چۆن دەتوانن یەکڕیزى لەنێو ماڵى کورددا دروستبکەن و لە پرسە چارەنووسسازە نیشتمانییەکاندا یەک هەڵوێست بن.

جگە لە بۆچوونى شاندە بیانییەکان لەسەر پارتى و یەکێتى، نمونەى زیندووى فرە ڕایی لەناو ئەو دوو حزبەدا دانوستانەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتە، کە هەریەک لە جەمسەرەکانی ناو ئەو دوو حزبە، بە مەبەستى بەرکەوتنى بەشە کێکى زیاتر لە حکومەتدا، گرفتى گەورەیان بۆ پێکهێنانى حکومەت دروستکردووە و نزیکەى حەوت مانگە، نەیانوانیوە حکومەتێک پێکبهێنن.

نەبوونى یەکڕیزى نیشتمانى لەناو ئەو دوو حزبەدا، گەیشتووەتە ئاستێک کە بەرپرسە باڵاکانى پارتى و یەکێتى تەنانەت لە خەمى وڵات و کۆستە نیشتمانییەکانیشدا یەک دەنگ و هاوهەڵوێست نین.

لە نوێترین نموونەدا ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت، له‌ بیابانى سەماوە و لەکاتى دۆزینەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى تاوانى ئەنفالدا، کاتێک سه‌رۆك كۆماری عێراق وتارەکەى پێشکەشکرد، له‌ پڕ کەسێک بەناوى وه‌یسی، بۆئه‌وه‌ی دۆخی پێكه‌وه‌ نه‌بوونی كورد نیشانبدات، هات و به‌ناوی بارزانیه‌وه‌ قسەى کرد، به‌ چاك و خراپ ناوی سه‌رۆك كۆماره‌ كورده‌كه‌ی ته‌نیشتی نەهێنا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت، قسه‌كانی وه‌یسی ئه‌وه‌ نیشانی خەڵک و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و میدیای عه‌ره‌بی ده‌دات، بارزانی و سه‌رۆك كۆمار، نه‌ك هه‌ر كورد و هاوزمان نین، ته‌نانه‌ت حه‌ز به‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كتریش ناكه‌ن.

ئ.ر