سەردێڕ:

هەورامان.. بەشێک لە شۆفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كانی دەروازەی شۆشمێ مانیانگرت

فۆتۆ: 
2019-04-16

1965 جار خوێندراوەتەوە

بەھۆی دووری شوێنی گەراجەکەیانەوە بەشێک لە شۆفێران لە مەرزی تەوێڵە مانیانگرت و بۆ ماوەیەک ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو مەرزە وەستا .


بەھۆی دووری شوێنی گەراجەکەیانەوە بەشێک لە شۆفێران لە مەرزی تەوێڵە مانیانگرت و بۆ ماوەیەک ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو مەرزە وەستا .

بەشێک لە شۆفێران لە مەرزی تەوێڵە ھەر ساڵە و ھەر مانگە و کێشەیەکیان ھەیە، جارێک کێشەی زیادکردنی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان و جارێک شێوازی ھێنانی کاڵاکان و جارێک وەرگرتنی پارە لێیان و زیادکردن و کەمکردنەوەی کرێی گواستنەوە و ئەمجارەش کێشەی گەراجی وەستانیان ئۆتۆمبیلەکانیان ھەیە، چونکە گەراجێکیان بۆ دروستکراوە ١٦ کیلۆمەتر لە شوێنی کارەکەیانەوە دوورە، بۆیە ئەمانیش کارکردنیان ڕاگرت و بۆماوەیەک ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی تەوێڵە نەکرا.

لە مەرزی تەوێڵە نزیکەی ٢٥٠ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ڕۆژانە کاڵا و شمەک و خواردەمەنی و خۆڵی ئاسن لە وڵاتی ئێرانەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام بەھۆی نەبوونی گەراجێک بۆ بارھەڵگرەکان، شۆفێرەکان ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر ڕێگای سەرەکی تەوێڵە و ناحیەی بیارە و سەیرانگاکان ڕادەگرن، بۆیە گرفتی بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و گەشتیاران دروستکردووە.

نوخشە ناسیح قائیمقامی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، ھەڵکەوتەی ناوچەکە لە ڕووی جوگرافییەوە بە شێوازێکە دروستکردنی گەراج ئاستەمە تیایدا و زۆرجار سەرجەم شوێنەکان لە دووری مەرزەکەوە دروستدەکرێت.

ئەو گەراجەی کە لە زەویە کشتوکاڵیەکانی ناحیەی خورماڵ دروستکراوە تاکو ئێستا ڕەزامەندی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکەی وەرنەگرتووە، لەگەڵ کردنەوەی ئەم گەراجە چەند وەبەرھێن و بازرگانێکیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ کردنەوەی گەراجی ھاوشێوە لە نزیک مەرزەکەی تەوێڵە، بەڵام ئەوانیش مۆڵەتی کردنەوەیان وەرنەگرتووە.

ئ.ر