لە شاری کەرکوک باحچەیەکی ساوایان کە ١٥٠ منداڵی تێدایە بەھۆی کۆنی بیناکەیەوە مەترسی ڕووخانی لەسەرە.
لە شاری کەرکوک باحچەیەکی ساوایان کە ١٥٠ منداڵی تێدایە بەھۆی کۆنی بیناکەیەوە مەترسی ڕووخانی لەسەرە.
لە بینایەکی کۆن و ڕزیودا زیاتر لە ١٥٠ منداڵی ساوا یاریدەکەن، سەندرا و ھاوڕێکانی ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک لە باخچەی ساوایانی گوڵاڵە لە کەرکوک دەمێننەوە، بەڵام سەقفی پۆلەکانی باخچەکە بەشێکی لێ بووەتەوە و لەکاتی بارانبارینیشدا دڵۆپە دەکات، بەشێک لەو گەچەی بە سەقفی پۆلەکانەوەیە بەردەبێتەوە.
باخچەکە لە ساڵی ١٩٧٩دا دروستکراوە و مامۆستایانی باخچەکەش ناتوانن بەبێ ترس وانە بە منداڵەکان بڵێنەوە و داوادەکەن بیناکەیان بۆ نۆژەنبکرێتەوە.
شێرزاد ڕەشید بەڕێوەبەری پەروەردەی خوێندنی کوردی لەکەرکوک دەڵێت، لەگەڵ بەشی بیناسازی پەروەردەی حکومەتی عێراق، پلانیان داڕشتوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانە و باخچانەی کە کۆنن و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، کە زیاتر لە ١٥ قوتابخانە و باخچەی ساوایانن.
پێش ئەوەی بچنە قوتابخانە، منداڵان لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکان دەخرێنە باخچەی ساوایان و ئامادە دەکرێن بۆ خوێندن و فێری مامەڵەکردن و ڕەفتاردەکرێن بۆئەوەی کاتێک دەچنە قوتابخانە، بتوانن بەشێوازێکی گونجاو مامەڵە بکەن.
د.ن