بەشێکی هاوڵاتییان نزیکەی ٤٠ ساڵە لە شوقەکانی تەکیە روتەی شاری سلێمانی دەژین کە بە شوقەکانی ئەوقاف ناسراوە.
بەشێکی هاوڵاتییان نزیکەی ٤٠ ساڵە لە شوقەکانی تەکیە روتەی شاری سلێمانی دەژین کە بە شوقەکانی ئەوقاف ناسراوە.
مەلەک ئەو ژنەى بە تەنیا لە ماڵەکەیدا دەژی شوقەکەی کۆن بووە و لەگەڵ دۆخی ئێستای ژیانیدا ناگونجێت، چونکە بۆ ھەرپێداویستیەکی، دەبێت زیاتر لە ٣٠ پلیکانە ببڕێت، تەنانەت خۆڵ و خاشەکەکەی بە پەتێک لە نهۆمەکانی سەرەوە شۆڕدەکاتەوە بۆ خوارەوە.
شوقەکانی ئەوقاف لە کۆنترین شوقەکانی سلێمانین، کە خاوەندارییەتیەکەیان بۆ ئەوقاف دەگەڕێتەوە و نزیکەی ٤٠ ساڵە ھاوڵاتییان تێیدا نیشتەجێن و ساڵانەش ملیۆنێک دینار لەھاوڵاتیان وەردەگیرێت لەبەرامبەر مانەوەیاندا.
بەڵام لەڕووی خزمەتگوزارییەکانەوە کێشەیان ھەیە و مەرجی سەلامەتیش لە باڵەخانەکاندا نییە.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی کە ساڵانە زیاتر لە ملیارێک دینار داھاتەکەیەتی لە ڕێگەی کرێ و پرۆژەکانیەوە، بەڵام هیچ پرۆژەیەکیان نییە بۆ دەستکاریکردنی شوقەکان.
فەرەیدون غەریب بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو شوقانە لە شوێنى ستراتیژى سلێمانیدان و لە ئێستاجا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ ئەو شوقانە و پێشنیارى ئەویش ئەوەیە کە بڕوخێنرێن و وەبەرهێنانى تێدا بکرێت.
ھەریەکە لە شوقەکانی (سەید حەسەن و قامیشان و تەکیە رووتە) سەر بە ئەوقافی سلێمانین، کە نزیکەی ١٠٠ خێزان لەو شوقانە دەژین، شوقەکانیش بەجۆرێک کۆن و بێ خزمەتگوزارین مەلەک و هاوڵاتییەکانى دیکەی ناو شوقەکان بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنن.
ئ.ر