لە سنورى قەزاى ڕانییە و دەوروبەرى بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوى دوکان و بڵاوبوونەوەى نەخۆشی، زەوییە کشتوکاڵییەکانى ئەو ناوچەیە زیانیان بەرکەوتووە.
لە سنورى قەزاى ڕانییە و دەوروبەرى بەهۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوى دوکان و بڵاوبوونەوەى نەخۆشی، زەوییە کشتوکاڵییەکانى ئەو ناوچەیە زیانیان بەرکەوتووە.
عومەر سەلیم چوار مانگە بەر لە ئێستا حەوت سەد دۆنم زەوی کشتوکاڵی کردووەتەوە دانەوێڵە و دەبێت سێ مانگی دیکە بیدورێتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان ١٥٠ دۆنمی ژێر ئاوکەوتوە و هەروەها پەیدا بوونی ڕێژەیەکی زۆری سن و کرم هەڕەشەی لە بەروبومی کردووە و باس لەوەش لەدەکات ئەگەر حکومەت فریا نەکەوێت ئەمساڵ زیاتر لە نیوەی بەرهەمی دانەوێڵەی لەدەستدەدات و وەک ساڵی پار زیانێکى زۆر دەکات.
لەکاتی داچاندنی دانەوێڵەدا جۆرێک کرم زیانی زۆر بە دانەوڵە دەگەنێت و ئەوکاتەی دەغڵودانەکان گوڵ دەردەکەن کرم و سن زیانی زۆری پێ دەگەیەنێت، چارەسەریش تەنیا ڕشاندنە.
خدر مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیەش دەڵێت، ئەمساڵ چەند جۆرێک زیندەوەی وەک کرم و سن و کیسەڵە لەناو دەغڵودانەکانی سنورەکانیاندا بڵاو بووەتەوە و مەترسی زیانێکی زۆری لێدەکەوێتەوە، سەرووی خۆشیان لەو مەترسیانە ئاگادارکردووەتەوە.
لەسنوری قەزای ڕانیە وناحیەی بنگرددا نزیکەى ١٣٠هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی کراوە بە دانەوێڵە، بەجۆرێک ٧٥ هەزاریان لە قەزای ڕانیە و ٥٥هەزاریش لە ناحیەی بنگردی قەزای دوکانە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان و پەیدابوونی چەند جۆر زیندەوەر و نەخۆشیەک پێشبینی دەکرێت جوتیاران زیانێکى زۆر بکەن.
ئ.ر