سەردێڕ:

سەرڕێژبوونى ئاوى بەنداوى دوکان بووەتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا

فۆتۆ: 
2019-04-09

7719 جار خوێندراوەتەوە

سەرڕێژبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیانی بە بەشێک لە ماڵ و حاڵی هاوڵاتییان گەیاندووە، بەڵام یەکێک لە سودەکانی بووەتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانیی.


سەرڕێژبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان زیانی بە بەشێک لە ماڵ و حاڵی هاوڵاتییان گەیاندووە، بەڵام یەکێک لە سودەکانی بووەتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانیی.

ساڵانی ڕابردوو لەم کاتەدا بە وەرز و کاتی گلدانەوەى ئاو لەناو بەنداوەکە دادەنرا و کەمترین تۆڕباینەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەخرایە کار تاوەکو  ئاوێکی زۆرتر لە بەنداوەکەدا گلبدرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی زۆری ئاوی ناو بەنداوەکەوە لە کۆی پێنج تۆڕباینی بەرهەم هێنانی کارەبا چواریان کار دەکەن کە ڕۆژانە بە نزیکەی ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر پێدانی کارەبای نیشتیمانی کردووە و لە ئێستادا بە بەراورد مانگەکانی ڕابردوو بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە.

لێپرسراوی وێستگەی بەرهەمهێنانی وێستگەی کارۆئاوی بەنداوی دوکان سەبارەت بە ڕێژەی ئاوی بەنداوەکە و ئەگەری بونی مەترسی لەسەر بەنداوەکە بەڕێوبەری بەنداوی دوکان ڕایگەیاند، کە بەنداوەکە لە ئێستادا هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و پێدەچێت بەردانەوەی ئاویش بەم شێوەیەی ئێستا تا دوو مانگی تر بەردەوام بێت.

لەلایەکى دیکەوە حەمە تاهیر بەڕێوبەری بەنداوی دوکان ڕایگەیاند، بارودۆخى بەنداوەکە زۆر باشە، بەڵام پێویستە ئامێرەکانى نوێبکرێنەوە، چونکە لە ئێستادا تەکنەلۆجیاى نوێ هەیە و تەمەنى بەنداوەکەش ٦٤ ساڵە.

ساڵانە بڕێکی زۆر باران لە وەرزە جیاوازەکاندا لە هەرێمی کوردستان دەبارێت، بەڵام بەهۆی کەمی بەنداو و بێ پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەشێکی زۆر لەو بارانە بە فیڕۆ دەچێت و وەک پێویست ناتوانرێت گلبدرێتەوە.

ئ.ر