خانووەکەی گەلاوێژ بەهۆی بارانبارینەوە ئاو چووەتە ناوی و کەڵکی ژیانی نەماوە، هەموو پێداویستی و کەلوپەلی ماڵەکەی تەڕبووە، ئەو لە خانووەکەیدا کرێچییە و لە ئێستادا هیچ شوێنێکی نییە بۆ مانەوە و شەوان دەچێتە ماڵی چەند ناسیاوێکی.

گەلاوێژ ئەحمەد تەمەنی نزیکەی ٦٠ ساڵە، زیاتر لە ٣٠ ساڵە بە تەنیا دەژی، لەبەردەم مزگەوتی گەورە جلی کۆن دەفرۆشێت و بژێویی ژیانی بەو شێوەیە دابینکردووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت وەک ڕابردوو کاربکات و بێ دەرەتانە و لە ئێستادا هیچ شوێنێک نییە بۆی بڕوات و تێیدا بژی.
عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری چاودێریی کاروباری کۆمەڵایەتیی سلێمانیش دەڵێت، ئامادەن هاوکاریی ئەو ژنە بکەن و لە خانەی بەساڵاچوواندا شوێنی مانەوەی بۆ دابینبکەن کە پێویستە بۆ ژیانێکى ئاسایی هەر هاوڵاتییەکى بەساڵاچوو، بەڵام بۆ کێشەى ماڵ و شوێنى مانەوە لە دەسەڵاتى ئەواندا نییە.
بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە، جگە لە زیانگەیاندن بە ڕێگە و پرد و کێڵگە کشتوکاڵییەکان، چەندین ماڵیش ئاویان تێچووە و خاوەنەکانیان زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام تا ئێستا حکومەت بڕیاری نەداوە قەرەبووی زیانەکانیان بکاتەوە.
ئ.ر