سەردێڕ:

ئەو پاڵاوگەیە چی لێهات کە لە دوبەیەوە هێنرایە هەرێم؟

وێنەی ئەو پاڵاوگەیە کە لە دوبەیەوە هێنرایە هەرێم
فۆتۆ: 
2019-04-06

19618 جار خوێندراوەتەوە

​نزیکەى پێنج ساڵ بەر لە ئێستا نرخى لیترێک بەنزین لە هەرێمى کوردستان بە ٨٠٠ دینار بوو، هاوشێوەى ئێستا کە نرخی سوتەمەنی بەرزبوو، کۆمپانیاى کار لە مانگى تەموزى ٢٠١٤دا پاڵاوگەیەکى گەورەى پاڵاوتنی نەوتى لە شاری دوبەیەوە هێنایە بەندەری ئەسکەندەرونەی تورکیا و دواتر بە ٣٣ ڕۆژ هێنرایە قەزاى خەبات لە پارێزگاى هەولێر.


نزیکەى پێنج ساڵ بەر لە ئێستا نرخى لیترێک بەنزین لە هەرێمى کوردستان بە ٨٠٠ دینار بوو، هاوشێوەى ئێستا کە نرخی سوتەمەنی بەرزبوو، کۆمپانیاى کار لە مانگى تەموزى ٢٠١٤دا پاڵاوگەیەکى گەورەى پاڵاوتنی نەوتى لە شاری دوبەیەوە هێنایە بەندەری ئەسکەندەرونەی تورکیا و دواتر بە ٣٣ ڕۆژ هێنرایە قەزاى خەبات لە پارێزگاى هەولێر.

ئێن ئاڕ تى لە بەدواداچونێکدا وەڵامى چەند پرسیارێک لەبارەى ئەو تاوەرەوە دەداتەوە کە  ئەو پاڵاوگەیە لە کوێیە وچی بەسەرهات؟ بۆچى تا ئێستا نەیانخستووەتە کار و چەندى دەوێت بۆ ئەوەى بخرێتە کار؟ ئایا ئەگەر ئەمە بکەوێتە کار نرخ و کوالێتى بەنزین دەگۆڕێت؟ ئەگەر نرخ و کوالیتى بەنزین دەگۆڕێت کەواتە بۆچى نایخەنە کار؟

ئەو پاڵاوگەیەى کە میدیای پارتی پێى دەوت (شتە زەبەلاحەکە) و سات بە سات ڕووماڵى دەکرد، تا گەیشتە قەزاى خەبات و وەکو فریادڕەس بۆ کۆتاییهێنان و بنەبڕکردنى قەیرانى سوتەمەنى لە هەرێمدا ناوی دەبرد و گرەنتى ٣٠ ساڵى بێ گرفتى لە سوتەمەنیدا دەدا بە شۆفێران.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کارنەکردن بەو پاڵاوگەیە پەیوەندى بە بڕیارى سیاسییەوە هەیە، چونکە ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەى کە کارى هاوردەکردنى سوتەمەنى دەکەن، سەر بە پارتى و یەکێتیین و بە بەرهەمهێنانى سوتەمەنى لە ناوخۆى هەرێمدا بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان لە ساڵى ٢٠١٦دا  حکومەتى هەرێم بڕیارێکى دەرکردووە کە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێم لەڕێگەى کەرتى تایبەتەوە پاڵاوگەى تایبەت بە پارێزگاکە دروستبکەن، دیسانەوە بەهۆى ململانێى بارگانەکانەوە بڕیارەکە جێبەجێ ناکرێت.

بەوتەى ئەندازیارێکى کۆمپانیای کار، کۆمپانیاکە دەیەوێت پالاوگەیەک بەناوى پاڵاوگەى دوبەى لە هەرێمى کوردستان دروستبکات بۆ بەرهەمهێنانى بەنزین، بەڵام نزیکەى پێنج ساڵە ئەو تاوەرەى کە پێى دەوترێت سترێپەر لە قەزاى خەبات فڕێدراوە و بەکارنەهێنراوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پاڵاوگەکە کارى تەنها جیاکردنەوەى کاربۆنى ژمارە پێنج تا ژمارە ١٢یە و نەفتاى سوک و قورس لێک جیادەکاتەوە و پەیوەندى بە کوالیتى بەنزینەوە نییە، بەڵام بە پێچەوانەی قسەکانی ئەم ئەندازیارە میدیای پارتی بەچارەسەری خراپیی بەنزین لەقەڵەمی دەدا .

شارەزایەکى بوارى سوتەمەنییش بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، هەرێم پێویستى بە پاڵاوگەیەکى لەو جۆرە نەبوو، هێنانى ئەو پاڵاوگەیەش تەنها بۆ نمایشکردن و ناوبانگى کۆمپانیاکە بووە و هیچى دیکە، دەشڵیت، ئەو بۆرییە گەورەیە هیچ پەیوەندیى بە کوالیتى سوتەمەنییەوە نییە و نزیکەى پێنج ساڵیشە کارى پێ نەکراوە، چونکە خۆیان دەزانن کە هێنانى، زیادە بووە.

ئاماژەى بەوەئەوەش کرد، لە ئێستادا حکومەتى هەرێم بە دابینکردنى سوتەمەنى دەتوانێت بۆ هەر سێ پاڵاوکە ئەهلییەکەى هەرێم ، زیاتر لە سەدا ٧٠ى بەرهەمى سوتەمەنى و نەوتى سپى بۆ هاوڵاتییان دابین بکات، بەڵام ململانێى توندى سیاسییە بازرگانەکان وەک ئەو دەڵێت، ناهێڵێت بەرهەمى ناوخۆ لە هەرێمدا گەشەبکات، بۆئەوەى نرخەکان تەنها لەدەستى خۆیاندا بمێنێتەوە.