چەند ساڵێک لەمەوبەر ھاوڵاتییەک بەنزینخانەیەکی لە ڕێگای برادۆست کردەوە، بە ئومێدی ئەوەی لەگەڵ کردنەوەی مەرزی کێلەشیندا لە سنورەکەیان قازانجێکی باشی دەست بکەوێت، بەڵام ئێستا خەریکی داخستنی بەنزینخانەکەیەتی، چونکە تائێستا ئەو مەرزە نێودەوڵەتیەی کە بریار بو بکرێتەوە نەکراوەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٦دا بریاردرا بەکردنەوەی مەرزێکی نێودەوڵەتی لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستاندا، لە سنوری ناحیەی برادۆست، لە ھەمان کاتیشدا سەرکونسوڵی ئێران سەردانی ناوچەکەی کرد و ڕەزامەندی دەربڕی بۆ کردنەوەی مەرزەکە، ئەوەش ھاوڵاتیانی ناوچەکەی دڵخۆشکرد، بەوەی ھەلیکاریان دەستدەکەوێت.
شارۆچکەی سیدەکان لەرووی ئیداریەوە سەر بەقەزای سۆرانە و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ١٢ھەزار کەسە.
دوای سێ ساڵ لە بڕیاردان بۆ کردنەوەی مەرزەکە، تائێستا ھیچ کارێک نەکراوە بۆ کردنەوەی، ھاوکات ڕێگە و بینای پێویست بۆ کردنەوەی دروست نەکراوە.
ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش دەڵێت، لەسەردانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا باس لەکردنەوەی خاڵێکی دیکەی سنوری کراوە لەگەڵ ئێران، بەڵام ناوچەکە گیروگرفتی ئەمنی ھەیە و چاوەڕێی حکومەتی ھەرێم دەکەن بۆئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا بکات بۆکردنەوەی مەرزەکە.
لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێراندا ھەشت مەرزی فەرمی و نا فەرمی ھەیە، ساڵانەش بە بەھای نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار، کەلوپەلی لێوە ھەناردە و ھاوردەی ھەرێم دەکرێت.
ئ.ر