لەدوای سەرڕێژبوونی ئاوی بەنداوی دوکان و بەردانەوەی بەشێکی دیکەى ئاوەکە لەڕێگەی دەرچەکانیەوە، تادێت ئاستی ئاوی زێی بچوک بەرزدەبێتەوەوە و لەبەرامبەریشدا زیانەکانی هاوڵاتیان زۆرتردەبن.
لەدوای سەرڕێژبوونی ئاوی بەنداوی دوکان و بەردانەوەی بەشێکی دیکەى ئاوەکە لەڕێگەی دەرچەکانیەوە، تادێت ئاستی ئاوی زێی بچوک بەرزدەبێتەوەوە و لەبەرامبەریشدا زیانەکانی هاوڵاتیان زۆرتردەبن.
ئەو گوندانەی کە دەکەونە کەناری زێیەکە لەسنوری ناحیەی تەق تەق جگە لەوەی حەوزە ماسیەکانیان ئاوبردی و کەل و پەلە کشتوکاڵیەکانیشان لەگەڵ خۆیاندا ڕاماڵی، دوو گەڕەکی تەق تەقیش لە ڕێگەی مەنهۆڵەکانەوە مەترسیان لەسەر دروست بووە، چونکە ئاوەکە خەریکە بەرەوماڵەکانیان دەگەڕێتەوە.
بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک تا ئێستا تەنها زیانی مادی بە هاوڵاتیان گەیاندووە و جوتیارانیش زەرەرمەندترین چین بوون، بەڵام لەپاڵ زیانە ماددییەکان مەترسیەکی تر بۆسەر گیانی هاوڵاتیان سەری هەڵداوە ئەویش بڵاوبونەوەی هەزاران ماری گەورە و بچوکە لە لێواری ئاوەکە، کەبەهۆی زۆری ئاستی ئاوەکە مارەکانی لە کون دەرهێناوە و بەم بەرهارە سەرگەردانی کردون.
هەرکاتێک نزیک ببیتەوە لەکەنارەکە و بەتایبەت ناو ئەم سەوزیایە بەبێ بینی مارناگەڕێیتەوە ، هەربۆیە بەشێک لە هاوڵاتیان جگە لە سەیرکردن و گرتنی مارەکان جاروباریش یاری بەو مارانە دەکەن و بەشێکی دیکەشیان داواکارییان لە حکومەت هەیە.
ئەو مارانەی کە زیاتر دەردەکەون و دەبینرێت بچوکن، بەڵام لەنزیک مەنهۆڵ و شوێنە ئارامەکان ماری گەورەترهەن.
نەبەز کاکەڕەش جێگری بەڕێوەبەری نەحۆشخانەی گشتی تەق تەقیش دەڵێت، هەرچەندە تائێستا هیچ حاڵەتێکی مارپێوەدان تۆمارنەکراوە، بەڵام ئەوان وەک تەندروستی ئامادەکاریی تەواوایان کردوە بۆ هەر حاڵەتێک کە بەهۆی بەرزبونەوەی ئاوەکە بەر هاوڵاتیان بکەوێت.
لە دووهەفتەی ڕابردودا لەگەڵ ئێستادا ئاوی زێی بچوک نزیکەی دوومەتر ئاستەکەی بەرزبۆتەوەو بەپێ وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەقیش بێت لە ڕۆژانی تر ئاستی ئاوی زێی بچوک هێشتا بەرزتردەبێتەوە.
ئ.ر