سەردێڕ:

وردەکاریی وەرگرتنەوەى پێشینەکان

فۆتۆ: 
2019-04-04

9713 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو هەفتەیە وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە هاوڵاتییان بە شێوەی ناچارى دەستیپێکردووەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی دەرکرد بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە هاوڵاتییان کە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی دوودا دەستپێبکاتەوە.


ماوەی دوو هەفتەیە وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە هاوڵاتییان بە شێوەی ناچارى دەستیپێکردووەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی دەرکرد بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە هاوڵاتییان کە لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی دوودا دەستپێبکاتەوە.

بەشدار حەمەڕەحیم یەکێکە لەو کەسانەى کە پێشینەى هاوسەرگیریی وەرگرتووە، لە دوای ئەوەی کەفیلەکەی ئاگادارکراوەتەوە بە بڕینی موچەکەی، دەیەوێت ١٨٠ هەزار دینار لە پێشینەکەی بداتەوە و بۆ لەمەودواش دەبێت مانگانە بەردەوامبێت لە دانەوەی ئەو پێشینەیەی کە حەوت ساڵ بەر لە ئێستا وەریگرتووە.

وەزارەتی داراییش ئامادە نییە ڕوونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانوبەرەوە بدات، بەشێک لە هاوڵاتییانیش کە قەیرانی دارایی کاریگەریی زۆری لەسەر بژێویی ژیانیان هەبووە، داوا لە حکومەت دەکەن کە پەلە لە هاوڵاتییان نەکەن بۆ پێدانەوەی پێشینەکان.

دەستپێکردنەوەی پرۆسەی وەرگرتنەوەی پێشینەکان لە فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەکاتێکدایە کە حکومەت لە دوای سێ ساڵ لە پەیڕەوکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە تەنها یەک مانگە مووچەی تەواوی دابەشکردووە بەسەر موچەخۆراندا.

 لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانانیش فراکسیۆنی نەوەی نوێ، پرۆژە یاسایەکی داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە حکومەت لەڕێی پاکتاوکردنی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری، قەرزی ئاو و کارەباوە بەشێک لە موچە پاشەکەوتکراوەکان بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانبەران.

ئ.ر