چاڵ و تاسە، لە بەشێکی زۆری شەقامەکانی هەولێردا زیانیان بە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتيیان گەیاندووە، هەندێک جاریش هۆکاربووە بۆ دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ، بەهۆیەشەوە شۆفێران ناڕازین لە خراپی شەقامەکان.
چاڵ و تاسە، لە بەشێکی زۆری شەقامەکانی هەولێردا زیانیان بە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتيیان گەیاندووە، هەندێک جاریش هۆکاربووە بۆ دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ، بەهۆیەشەوە شۆفێران ناڕازین لە خراپی شەقامەکان.
هاوشێوەی بەشێک لە شەقامەکانی ناو شاری هەولێر، شەقام و ڕێگاکانی دەرەوەی شاریش پڕن لە چاڵ و تاسە، شۆفێرانی سنوری ناحیەی خەباتیش دەناڵێنن بەدەست ڕێگەی نێوان هەولێر و قەزاکەیانەوە و داوا لە ئیدارەی ناوچەکە دەکەن، ڕێگەکەیان بۆ نۆژەنبکاتەوە.
لەگەڵ بارینی باران و دروستبوونی لافاودا، چاڵ و چۆڵی شەقامەکان زیاتر دەبن، بەرپرسانی شارەوانی هەولێرش باس لەوە دەکەن، کە پلانیان هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو ڕێگایانەی کە گرفتیان بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، چەندین بەڵێن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و چاککردنەوەی ڕێگاکان بە هاوڵاتیان دراوە، بەڵام تائێستا بەڵێنەکان جێبەجێ نەکراون.
ئ.ر