لە گرتە ڤیدیۆیەکی هاوڵاتییەکی ژینگەدۆست، کە بۆ ئێن ئارتی ناردووە، دەردەکەوێت، دارێکی زۆر لە ناوچەی قەرەداغ بڕدراوەتەوە؛ کە نزیکەی هەزار دار دەبێت و لەلایەن هاوڵاتییەکی سنورەکەوە بڕدراوەتەوە کە دەیەوێت شوێنەکەی بکات بە باخی فستق.

چالاکانی بواری ژینگەش بڕینەوەی دار لە ناوچە شاخاوییەکان بە مەترسیی دەزانن بۆ سەر ژینگە، بە جۆرێک ئەگەر ئەم جۆرە کارانە بەردەوامیی هەبێت ئەوا دارستانەکان بەرەو بەبیابانچون دەچن و ژینگە و سروشتی کوردستان دووچاری پیسبوون دەبێت.
لە بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تیشدا بۆ گرتە ڤیدیۆییەکەی ناوچەی قەرەداغ، عەبدوڵا حسێن بەڕێوەبەرى بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سزادانی ئەو هاوڵاتییە کراوە و ئێستا نوسراوەکە لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی دووە.
بەپێی ئامارێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، تەنها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٨٢ کەس بەهۆی داربڕین و ڕاوکردن و لێدانی بیری نایاسایی و کانی خەڵوز دەستگیرکراون و سزادراون.
ئ.ر