جارێکی دیکە کەمیی دەرمان بەرۆکی نەخۆشانی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەى هیوا لە سلێمانی گرتەوە و، لە ئێستادا چەندین جۆر دەرمانى پێویست بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانەکە دەستناکەوێت و لە بازاڕەکانیش نرخیان گرانە.
جارێکی دیکە کەمیی دەرمان بەرۆکی نەخۆشانی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەى هیوا لە سلێمانی گرتەوە و، لە ئێستادا چەندین جۆر دەرمانى پێویست بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانەکە دەستناکەوێت و لە بازاڕەکانیش نرخیان گرانە.
لە ئێستادا گرفتى نەمانى دەرمان لە نەخۆشخانەى هیوا زیاتر لە ساڵی ڕابردوو قوڵتربووەتەوە، بە جۆرێک یەکێک لە بەرپرسانى دەرمان لە نەخۆشخانەکە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیوویەتی، له ئێستادا له سهروو ٨٠ جۆر دهرمانی زۆر گرنگیان لێبڕاوه و ڕۆژانهش جۆری تریان لێ دهبڕێت، كه گرانبهها و گرنگن و، ههركات نهخۆش لێیان ببڕێت ئهگهری گهشهكردنی نهخۆشییهكهیان زۆر زیاد دهكات.
دەشڵێت، بههۆی كهمتهرخهمی و گوێ پێنهدانی كاربهدهستانی حكومی و حیزبییهوه، ئهمساڵ یهك دهرمان نهكڕدراوە بۆ نهخۆشهكانیان، نه لهسهر سندوقی كۆمهكی شێرپهنجه، نه له بهڕێوەبهرایهتیی تهندروستیی سلێمانی، لەکاتێکدا بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى، تەنها ڕەسیدى سلێمانى لە سندوقى کۆمەکى شێرپەنجە سەروو ٤٠ ملیار دینار بووە.
ئاماژەى بەوەش کردووە، ساڵى ڕابردووش بە بیانووى چاکسازى، بێ دەرمانى و ماڵوێرانییان هێناوە بەسەر چەندین نەخۆشدا.
بەپێى زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، ئەگەر لە ئەمڕۆوە دەستبکرێت بە مامەڵەى دابینکردنى ئەو دەرمانانەی کە لە نەخۆشخانەکەدا نەماون، تاکو ئەو کاتەى دەرمانەکە دەگاتە دەست نەخۆشخانەکە زیاتر لە سێ مانگى پێویستە.
نەمانى دەرمانى نەخۆشانى شێرپەنجە لە نەخۆشخانەى هیوا لەکاتێکدایە، پێشتر لە ئەیلولى ساڵى ڕابردوو لە دوای کەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەی هیوا، کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک ئەرکێکی مرۆیی و کارێکی مرۆڤدۆستی بۆ هاوکاریکردنی توشبووانى شێرپەنجە، کەمپینێکی فراوانی دەستپێکرد و، لەم چوارچێوەیەشدا چەندین بەرنامە و ڕاپۆرت و ڕووماڵی تایبەتی لەسەر ئەو بابەتە ئەنجامدا.
بەڵام هەر زوو پارتى و یەکێتی بە ئاشکرا لەڕێى میدیاکانى خۆیان و بەرپرسانى نەخۆشخانەى هیواوە دژایەتى توندى کەمپینەکەیان کرد.
لەلایەکى دیکەوە سەرۆکی ئەنجومەنی سندوقی کۆمەک بۆ توشبووانی شێرپەنجە لەڕێى ڕوونکردنەوەیەکەوە دژایەتیی کەمپینەکەى ئێن ئاڕ تیی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، کەمبوونەوەی دەرمان لە کۆگاکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە تەنیا چەند جۆرێکی دیاریکراو بووە و نە گەیشتووەتە ئەو ئاستەى نەخۆش خۆى دەرمان بکڕێت.
دژایەتیکردنەکە هەر کەمپەینەکەى ئێن ئاڕ تى نەگرتەوە، بەڵکو یەکێتى لە ڕێگاى بەرپرسانى نەخۆشخانەکەوە کەوتنە دژایەتیکردنى توشبووانى شێرپەنجە و لەبرى ئەوەى هانى هاوڵاتییان بدەن کە هاوکاریی دارایی نەخۆشخانەکە بکەن، زۆربەى ئەو سندوقانەیان لە مۆڵ و شوێنە گشتییەکان هەڵگرت کە بۆ هاوکاریى ئەو نەخۆشانە دانرابوون.
لە ماوەی ڕابردووشدا ڕێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیرى تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، حکومەت پارەى سندوقى شێرپەنجەى داوە بە موچەى فەرمانبەران.
ئ.ر