ڕێڕەوی (بێل ماوس یان سپیڵ وەى، یاخود كونی سهربڵند) ئەو ڕێرەوەیە لەکاتی بەرزبوونەووەی ئاو لەنێو بەنداوەکان بەکاردێت بۆ دەرچوونی ئاوی زیادەی بەنداوەکە و ئاوەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
ڕێڕەوی (بێل ماوس یان سپیڵ وەى، یاخود كونی سهربڵند) ئەو ڕێرەوەیە لەکاتی بەرزبوونەووەی ئاو لەنێو بەنداوەکان بەکاردێت بۆ دەرچوونی ئاوی زیادەی بەنداوەکە و ئاوەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
بە گشتى تیرهی پیڵ ماوس لە سەرەوە ٢٢ مهتره، بەڵام له دهرچهكهیدا تهسكدهبێتهوه بۆ هەشت مەتر و نیو، وەک ئاوەڕۆی بەنداوەکانیش دادهنرێت، کە بەهۆیەوە كۆنتڕۆڵى بڕی ئاوی ناو بەنداوەکە دەکرێت.
زۆرینەى ئەو پیڵ ماوسانەى لە بەنداوەکانى هەرێم هەن، تەنها بۆ فڕێدانە دەرەوەى ئاوى زیادەن، کە لە ڕێگەى دەرچەى سەرڕێژ بە تەنیشتى بەنداوەکە دەکرێتە دەرەوە و جارێکى دیکە دەڕژێتەوە ناو ڕووبارەکان.
بههۆی بارانبارینەوە ئەمساڵ ئاستی ئاوی بهنداوی دوكان به ڕێژهیهكی بهرچاو بهرزبووەتهوه، پێدهچێت بههۆی بارانبارینی چهند ڕۆژی داهاتووشهوه، ئاوی بهنداوهكه له سپیڵ وەى سهرڕێژ بێت.
لە ئێستادا بڕى ئاو لە بەنداوەکەدا شەش ملیار و ٤٠٠ ملیۆن مەتر سێجایە، بە ٦٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی دیکەش بەنداوەکە سەرڕێژ دەبێت و بڕیارە ئەمساڵ بەنداوەکە بە تەواوی پڕبکرێت.
دیزاینى دەرچەى سەرڕیژى بەنداوى دوکان لە جۆرى زەنگی هەڵگەڕاوەدایە، لە ئێستاشدا تەنها دوو مەترى ماوە بۆئەوەى ئاوى بەنداوى دوکان لە دەزگاى پێڵ ماوسەوە سەرڕێژ ببێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئێن ئاڕ تی لە بەرپرسانی بەنداوی دوکانەوە دەستیکەوتووە، هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە، لە ئەگەری سەرڕێژکردنى ئاوی بەنداوەکەشدا بەشێک لە ئاوی ناو بەنداوەکە لە ڕێگەی پێل ماوسەوە بەردەدرێتەوە، لەمبارەشدا تەنها بەشێک لەو گوند و ناوچە گەشتیارییانەى کە زیادەڕەوییان کردووەتە سەر سنورى ڕووبارەکە زیانیان بەردەکەوێت.
ئەندازیارانی بواری بنیاتنانی بەنداوەکانیش، ئاماژە بەوە دەدەن، بەنداوى دوکان لەڕووى هونەرییەوە بە شێوەیەکى باش بنیادنراوە، هەروەها دەزگاى سەرڕێژى یان سپێل وەى لە بەنداوی دوکان تواناى دەردانى ١١٠ مەتر سێجا ئاوى هەیە لە چرکەیەکدا.
بەنداوى دوکان لە ساڵى ١٩٥٤ لەلایەن کۆمپانیایەکى فەڕەنسییەوە دەستکراوە بە دروستکردنى و بە ماوەى ٥ ساڵ و لە ساڵى ١٩٥٩ تەواوکراوە، نزیکەى ١٥ ملیۆن دیناری ئەو کاتەی تێچووە.