سەردێڕ:

دوزخورماتوو.. منداڵێک بە بەکارهێنانى یوتیوب و بەرنامەى جیاواز فێرى ئینگلیزى بووە

فۆتۆ: 
2019-03-30

20474 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا منداڵێکی خەڵکی دوزخورماتووە و تەمەنی تەنها ۹ ساڵە، لەگەڵ ئەوەی لە گەڕەکێکی کوردنشین و لە دایک و باوکێکی کورد لەدایک بووە، بەڵام زمانێکی پاراوی ئینگلیزی دەتوانێت قسە بکات.


مستەفا منداڵێکی خەڵکی دوزخورماتووە و تەمەنی تەنها ۹ ساڵە، لەگەڵ ئەوەی لە گەڕەکێکی کوردنشین و لە دایک و باوکێکی کورد لەدایک بووە، بەڵام زمانێکی پاراوی ئینگلیزی دەتوانێت قسە بکات.

 ئەم منداڵە تەنها لە ڕێگەی ئایپادەکەی و سەیرکردنی ڤیدیۆ و بابەتە جیاوازەکانەوە، توانیویەتی فێری زمانی ئیگلیزی ببێت، هاوکات هاوڕێکەشی کە تەمەنی ۱۱ساڵە هاوشێوەی ئەو بە ئینگلیزی قسە دەکات و ئەو کاتەنەی بەیەکەوەن بە زمانی کوردی قسە ناکەن.

باوکی مستەفا لەسەرەتادا وایزانیوە منداڵەکەی کێشەی زمانی هەیە، چونکە تا پێنج ساڵی قسەی نەکردووە، بەڵام دواتر دەستیکردووە بە قسەکردن و فێری زمانی ئینگلیزیش بووە و کاتێک پرسیارێکی لێدەکەن، بە ئینگلیزی وەڵام دەداتەوە، بەڵام ناتوانێت بە باشی بە زمانی کوردی قسە بکات.

زۆرینەی منداڵان لە ئێستادا ئایپاد و مۆبایل بۆ یاریکردن و کات بەسەربردن بەکاردەهێنن، بەشێک لە پسپۆڕانی دەرونی و تەندروستیش بەردەوام هۆشیاری دەدەنە دایکان و باوکان لەو زیانانەی بەر منداڵ دەکەوێت بەهۆی ئالودەبوونی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە، بەڵام مستەفا و دانیاریش نموونەی ئەو منداڵانەن کە توانیویانە سود لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان ببینین.