سەردێڕ:

کەرکوک.. پیاوێکى بەساڵاچوو حەوت ساڵە لە کەلاوەیەکدا دەژی

پیاوێکى بەساڵاچوو حەوت ساڵە لە کەلاوەیەکدا دەژی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-03-29

4516 جار خوێندراوەتەوە

​پیاوێکى بەساڵاچوو کە حەوت ساڵە لە کەلاوەیەکی گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوکدا دەژی، لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی زۆر خراپە و ناتوانێت قسە بکات، تەنها فرمێسک بە چاوەکانیدا دێتە خوارەوە.


پیاوێکى بەساڵاچوو کە حەوت ساڵە لە کەلاوەیەکی گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوکدا دەژی، لە ئێستادا دۆخی تەندروستیی زۆر خراپە و ناتوانێت قسە بکات، تەنها فرمێسک بە چاوەکانیدا دێتە خوارەوە.

مام سەیف، کە ئێستا تەمەنی ٦٠ ساڵە، هیچ پێناسەیەکی کەسێتیی پێ نییە بە وتەی شایەتحاڵەکان لە تەمەنیدا هاوسەرگیریی نەکردووه و کەسوکارەکەشی پشتگوێیانخستووە.

ژنێکى بەتەمەنیش لەو کاتەوەی ئەم پیاوە بەساڵاچووە فڕێدراوەتە دەرەوە بەخێویدەکات و، بێجگە لە پاککردنەوەی، ڕۆژانە خواردن و پێداویستییەکانیشی بۆ دێنێت.

شایەتحاڵەکان دەڵێن، چەندجارێک کەسوکارەکەیان لە خراپیی دۆخی سەیف ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام ڕەتیانکردوەتەوە کە بتوانن بەخێویبکەن.

جومعە محەمەد بەڕێوەبەری کار و کارو باری کۆمەڵایەتیی کەرکوکیش ڕایگەیاند، ئەوان ناتوانن داڵدەی ئەو بەساڵاچووانە بدەن کە پەککەوتوون و توانای خۆبەڕێوەبردنیان نییە، بۆیە دەبێ ببرێت بۆ خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی یان بەغداد.

بەپێی زانیارییەکانی کار و کاروباری کۆمەڵاتیەتی لە ئێستادا ١٨ کەسی بەتەمەن، کە تەمەنیان لە خوارووی ٥٠ ساڵە، لە خانەی بەساڵاچووانی کەرکوک دەمێننەوە، کە چوار دانەیان ژنە و ئەوانی دیکەش پیاون و لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە فڕێدراون و لە خانەی بەساڵاچووان ژیان بەسەردەبەن.