پاش نزیکەى نۆ مانگ لە هەڵپەساردنى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم، لە ئێستادا کە وەرزی یاسادانان دەستیپێکردووە، پرسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە نێو پەرلەمان بووەتە بابەتی گەرم و سەرەکی، لەئێستاشدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشنیازی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی پێشکەشی دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە، کە لە ١٤ ماددە پێکهاتووە.
پاش نزیکەى نۆ مانگ لە هەڵپەساردنى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم، لە ئێستادا کە وەرزی یاسادانان دەستیپێکردووە، پرسی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە نێو پەرلەمان بووەتە بابەتی گەرم و سەرەکی، لەئێستاشدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێشنیازی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی پێشکەشی دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە، کە لە ١٤ ماددە پێکهاتووە.
لە ماددەى سێیەمى پێشنیازەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکی هەرێم، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە دوو خول هەڵدەبژێردرێت، لەخولی یەکەمی هەڵبژاردندا، پاڵێوراوان بە رێژەی دەنگدانی دوو لەسەر سێ هەڵدەبژێردرێن، بەڵام لە حاڵەتی بەدەستنەھێنانی ئەو ڕێژەیە لەلایەن زیاتر لە پاڵێوراوێکەوە، لە خولی دووەمی ھەڵبژاردن دا، بە ڕێژەی ٥٠+١ی ئەندامانی پەرلەمان یەکلاییدەکرێتەوە .
لە ماددەی چوارەمى پێشنیازەکەدا هاتووە کە پێویستە پاڵێوراو ھەڵگری بڕوانامەی لانی کەم بەکالۆریۆس بێ و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم، یان عیراق پەسەندکرابێت و نابێت ئەندامی ھەمان ئەو حزب و ھاوپەیمانێتیە بێت، کە ڕادەسپێردرێت بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت.
ماددەی شەشەمى پێشنیازەکە تەرخانکراوە بۆ ئەرک و دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم و تیایدا هاتووە، سەرۆکی ھەرێم لە ماوەی١٠ ڕۆژ داوا لە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی دەکات، پاڵێوراوی بۆ سەرۆکی وەزیران کاندید بکات بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومیی لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر پاڵێوراوی ڕاسپێردراو سەرکەوتو نەبوو، ئەوا پاڵێوراوێکی تری ھەمان فراکسیۆن ڕادەسپێردرێت، کە لەھەمان ماوەدا کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات. لە حاڵەتی سەرنەکەوتنی ئەمیشدا، ئەوا پاڵێوراوی دووەم فراکسیۆنی پەرلەمانیی ڕادەسپێرێت، کە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا، حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر ئەمیش سەرکەوتو نەبوو، ئەوا دەبێت ھەڵبژاردنی پەرلەمان دوبارەبکرێتەوە، لە ماوەیەکدا، کە لە ٦ مانگ تێنەپەڕێت.
هاوکات سەرۆکى هەرێم مافى دەرکردنی لێبوردنی تایبەتى دەبێت بە جۆرێک لێبوردنەکە ئەو تاوانانە ناگرێتەوە کە مافی کەسیی تێدایە، ھەروەھا تاوانی ژنکوژیی بازرگانیی بە مادەی ھۆشبەر و تاوانەکانی تیرۆر و گەندەڵیی ناگرێتەوە.
بەھۆی ئەوەی لە ھەر سیستمێکی حکومڕانیی دا، بەتایبەتی لە سیستمی پەرلەمانیی دا، سەرۆکێک ھەیە کە ھەندێ لە ئەرکەکانی دەوڵەتداریی رادەپەرێنێت و رۆڵی دەبێت لە دروستکردنی ھاوسەنگیی دا لەنێوان دەسەڵاتەکانی بەرێوەبردنی کۆمەڵگادا. ھەروەھا لەپێناو چەسپاندنی پایەکانی سیستمی پەرلەمانیی لە ھەرێمی کوردستان و دیاریکردنی دەسەڵات.
پێشتر و لە ڕۆژى ٧ى حوزەیرانى ساڵى ٢٠٠٥ پەرلەمانى کوردستان یاساى ژمارە یەکى سەرۆکایەتى هەرێمى دەرکرد کە یاساکە زیاتر لە ٢٠ دەسەڵاتى تایبەتى بە سەرۆکى هەرێم بەخشیبوو، لەگەڵ پێدانى ماف و ئیمتیازاتێکى ڕەها، بەجۆرێک کە یاساکە بۆ کەسایەتییەک دەرچوێنرابوو.