بەهۆى بەرهەم نەهاتنى ته‌ماته له‌م كاته‌دا له ناوخۆى هه‌رێم، بەرهەمى وڵاتەکانى دیکە لە بازاڕەکانى هەرێمدا دەفرۆشرێت، بۆیه هه‌ركاتێك وڵاته‌كانى دراوسێ كه به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌و ته‌ماته‌ى بازاڕن، به ئارەزووى خۆیان نرخه‌كان به‌رز و نزم ده‌كه‌نه‌وه یان هەناردەی ته‌ماته بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕادەگرن، بۆیه لە ئێستادا نرخەکەى بەرزبووەتەوە.

هه‌ر به ته‌نها ته‌ماته نییه له بازاڕ گرانبووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ده‌نگۆى پێدانى موچه‌ى ته‌واوه‌تى به فه‌رمانبه‌ران نرخى ته‌ماته و زۆرێك له خوارده‌مه‌نی و كاڵاكانى تر به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ته‌ماته بەهۆى ڕێگرییه‌كانى ئێرانه له هاورده‌كردنى بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش هاوڵاتییانى نیگه‌رانكردووه.
هه‌رچه‌نده له وه‌رزى هاوین ڕووبه‌رێكى به‌رفراوان له زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و جێگاكانى دیكه ده‌كرێت به ته‌ماته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنى وه‌رزى ته‌ماته، فرۆشیاران په‌نا بۆ هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى وڵاتانى دیكه ده‌بەن بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ناوخۆ، بۆیه له به‌رامبه‌ر ڕێگریكردن له هاورده‌كردنى ته‌ماته، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌رێكى دۆزیوەتەوە.
ئومێد ئه‌حمه‌د به‌رپرسى به‌شى ڕێنمایى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، ئەگەر حکومەتى هەرێم غاز بداتە ئەو کەسانەى کە خانووى پلاستیکییان هەیە بۆ بەرهەمهێنانى تەماتە، پێویستیان بەوە نابێت تەماتە لە وڵاتان هاوردە بکەن.
هه‌رچه‌نده ڕووبه‌رى ده‌شتى شاره‌زوور ٤٥٠ هه‌زار دۆنم زه‌وییه، نزیكه‌ى ١٨٠ هه‌زار دۆنمیان زه‌ویی به‌راوه، له زه‌وییه به‌راوه‌كانیش ساڵانه نزیكه‌ى ٣٠ هه‌زار دۆنمى ده‌كرێت به ته‌ماته و به هه‌زاران ته‌ن ته‌ماته‌ى لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام ته‌ماته‌كه‌ى ناوخۆ لە وه‌رزه‌كانى تر ناكرێت.