لەناو باخەکەی محەمەدی تەمەن ٥٥ ساڵدا، کە ماوەی ٢٠ ساڵە لە گوندێکی نزیک سەیدسادق سەرقاڵی بەخێوکردنی ھەنگە، ھەموو ساڵێک نزیکەی نۆ مانگ خۆی ماندوو دەکات تا ھەنگوینێکی بەتام و تەواو سرووشتی بەرھەمبھێنێت، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی نەخۆشی و چەند جۆرێک دەرمانی قڕکەری کشتوکاڵییەوە زیانی زۆری کردووە و بەشێک لە مێش ھەنگەکانی لەناوچوون.

ساڵانە بەپێی وەرزەکان پوورە ھەنگەکان جێگۆڕکێیان پێدەکرێت، لەوەرزی ھاویندا دەبرێنە ناوچە کوێستانیەکان و لەوەرزی زستانیشدا بۆ ناوچە گەرمەکان، لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ھەموو ساڵێکیشدا دەست دەکەن بە بڕینەوەی ھەنگوین.
ھەرچەندە لە کوردستان بە ڕێژەی جیاجیا ساڵانە ھەنگوین دەخرێتە بازاڕەکانەوە، بەڵام بەھۆی خراپی کوالیتی ھەنگوینەکان لەکاتی بەرھەمھێنانیان لەلایەن بەشێک لە ھەنگەوانەکانەوە نرخەکەی جیاوازە، بە جۆرێک یەک کیلۆی ھەنگوین لە ٢٠ ھەزارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە نزیکەی ٨٠ ھەزار دینار.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی ھەنگەوانانی کوردستان زیاتر لە ١٥ ھەزار کەس سەرقاڵی پەروەردەکردنی ھەنگن، نزیکەی چوار ھەزار ھەنگەوان لە سنوری پارێزگای سلێمانین بەرھەمی ساڵانەیان دەگاتە ٧٠ بۆ ٨٠ تۆن ھەنگوین، بەڵام بەرھەمی ھەنگوینی ناوخۆ پێویستی بازاڕ پڕناکاتەوە.
سیروان ئەبوبەکر یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ھەنگەوانانی کوردستان دەڵێت، ساڵانە ھەنگێکی زۆر دەفەوتێت بەھۆکاری سروشتی و دەرمان و ژینگەیی و ڤایرۆسات، بەڵام قەرەبووکردنەوەی لە ھەرێم تائێستا نەبووە.
راگرتنی ھەنگ جگە لەوەی حەز و خولیایە لەلایەن ھەنگەوانانەوە، ھاوکات داھاتێکی باشی ئابووری ھەیە، بەرھەمی ھەنگوینەکەشی بۆ چەند نەخۆشییەک سودی لێدەبینرێت.
ئ.ر