بەشێکى زۆر لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری سلێمانیدا بەهۆی بونی دەیان تاسەی دەستکردەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە کە هەندێکیان بە نارێکی دروستکراون.
بەشێکى زۆر لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری سلێمانیدا بەهۆی بونی دەیان تاسەی دەستکردەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە کە هەندێکیان بە نارێکی دروستکراون.
بەدەر لەو تاسانەی کە بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر شەقامە گشتییەکان و بەردەم قوتابخانە و بەشێک لە شوێنە گشتییەکاندا دایناوە، هاوڵاتییانیش لە بەشێک لە کۆڵانەکاندا تاسەی دەستکرد و پلاستیکیان داناوە، کە ئەمە بەدەرە لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆی سلێمانی.
کاروان محەمەد وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هەر کەسێک ئەو کارە ئەنجام بدات نایاساییە و بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی سلێمانیدا سەرجەم ئەو تاسە دەستکردانە لادەبەن کە هاوڵاتییان دایانناوە.
سەرچاوەی هاوردەکردن و فرۆشتنی ئەو جۆرە تاسە دەستکردانە چەند کۆمپانیایەکی تایبەتن لەناو شاری سلێمانیدا و خاوەنی یەکێک لەو کۆمپانیایانەش ئاماژە بەوە دەکات کە خواستی هاوڵاتییان لەسەر ئەو تاسانە زۆرن و ڕۆژانە چەندین کەس بە مەبەستی کڕینی ئەو تاسە دەستکردانە سەردانیان دەکات.
خراپیی شەقامەکانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم یەکێکە لەو گرفتانەی کە چەندین ساڵە کێشەی لەبەردەمی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دروستکردووە و چەندین جاریش قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ئ.ر