لە سەری ساڵی کوردی و نەورۆزدا ئاهەنگ و رێورەسمی جیاواز لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاندیش وەک گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لە سەرانسەری عێراق بە کۆمەڵێک چالاکی هونەری و یاری ئاگرین و کردنەوەی مەشخەڵی نەورۆز پێشوازی لە گەشتیاران کردن.

پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند چەند ڕۆژێک پێشهاتنی نەورۆز ئامادەکاریی تەواوی کرد بۆ کردنی کۆمەڵێک چالاکی جیاواز بۆ گەشتیاران لەناو پڕۆژەکە، هاوڵاتیانیش کە لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە هاتبوون بە جۆش و خرۆشەوە لە ڕۆژی ٢٠ ی ئازار بەشدارییان کرد.
ئیدارەی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند باس لەوە دەکەن کە ئەوان بۆسەرجەم ڕۆژەکانی نەورۆز ئۆفەر و چالاکی جیاوازیان بۆ گەشتیاران هەیە و بەردەوام پڕۆژەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.
دانا حەسەن بەڕێوبەری ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای چاڤی دەڵێت، ئۆفەریان بەپێی ئاستى ئابوورى خەڵک داناوە و داشکاندنیان بۆ یارییەکان و خواردن و خواردنەوە کردووە و لە ئاستى نرخى بازاڕدایە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی پڕۆژەکە چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی نەورۆزدا نزیکەی ٣٠٠ هەزار گەشتیار ڕوبکەنە پڕۆژەکە و ئەوانیش بەردەوام لە خزمەتی گەشتیاراندا دەبن.
ئ.ر