سەردێڕ:

کلاسیکۆی شاسوار عەبدولواحید و حکومەت

ڕێگاى سماقوڵى
فۆتۆ: 
2019-03-18

5608 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەوەى شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە پۆستێکی فەیسبوكدا ڕایگەیاند، بە هاوکاریى تیمێکى ئەندازیاریى و میكانیكی لە ماوەى ١٢ کاتژمێردا ڕێگای سماقوڵی چاکدەکەنەوە، پۆستەکەى ناوبراو کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.


دواى ئەوەى شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە پۆستێکی فەیسبوكدا ڕایگەیاند، بە هاوکاریى تیمێکى ئەندازیاریى و میكانیكی لە ماوەى ١٢ کاتژمێردا ڕێگای سماقوڵی چاکدەکەنەوە، پۆستەکەى ناوبراو کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.

بەشێک لە هاوڵاتییان بە کلاسیکۆى نێوان شاسوار عەبدولواحید و حکومەت ناوى دەبەن و بەشێك لەمیدیاكارانیش پێیان وایە ئەم كارەی شاسوار عەبدولواحید بوێرییە، چونكە تەحەدای چاكسازیی لە پرۆژەیەكی حكومەت دەكات، كە ئەگەری هەیە بەڵێندەرێك بە ملیۆنان دۆلار چاكی بكاتەوە.

ڕۆژنامەنووسێکیش نووسیویەتى، "گرنگە ئەوەیە شاسوار ئەگەر ئەم کارە بکات، ئەوا جگە لەوەى ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات، مۆدێلێکى ترى سیاسى دەهێنێتە هەرێم کە میللەت سەنتەرەو، لە ئەنجامەکەى هاوڵاتى کەڵک وەردەگرێت، کۆتایى بە مۆدێلێک لە ململانێ دێت کە بەهەمیشەیى باجە قورسەکەى هاوڵاتى داویەتى."

ڕۆژنامەنوسێکی تر نوسیویەتى، "هەر بە ڕاستی ڕێگای شاسوار عەبدولواحید بدەن و لێیگەڕێن بەردە گەورەكە بهاوێژێت و بزانن چۆن و بە چی، زیاتر لە دوو كیلۆمەتر بە ١٢ كاتژمێر تەواو دەكات؟"

هاوڵاتیەکیش دەڵێت، "هەرچەندە بیرورای سیاسیم جیاوازە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحیددا، بەڵام پڕ بە دڵ حەزدەکەم لەم یاریەدا شاسوار سەرکەوتوبێت و یاریەکە بباتەوە، تاکو حکومەت هەست بە هەڵەکانی بکات و بزانێت کە زۆر کەمتەرخەمە لە خزمەتکردنی ئەم میلەتە داماوە."

هاوڵاتییەکى دیکە بەتەنزەوە نوسیویەتى، "حکومەتیش چاکی بکات تازە خەڵک هەر بە کارى شاسواری دەزانێت."

لە پۆستێکی دیکەدا هاوڵاتییەک نوسیویەتى، "سبەى کلاسیکۆکەى شاسوار و حکومەت دەستپێدەکات لەسەر پردى سماقوڵى، لە ئێستادا زۆینەی خەڵك چاوەڕوانن سبەی ئەنجامی كۆتایی یارییەكە ببین، کە ئایا سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەیباتەوە یان حكومەت؟"

ئ.ر