لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم و عێراق، باس لە باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەن، بەڵام تا ئێستا لەسەر چەند کێشەیەک ڕێکنەکەوتوون، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش دەڵێت، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق باش بێت ڕاستەوخۆ کاریگەريی لەسەر دۆخی ژیانی هاوڵاتییان دەبێت.
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم و عێراق، باس لە باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەن، بەڵام تا ئێستا لەسەر چەند کێشەیەک ڕێکنەکەوتوون، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێش دەڵێت، لەکاتێکدا پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق باش بێت ڕاستەوخۆ کاریگەريی لەسەر دۆخی ژیانی هاوڵاتییان دەبێت.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە سیمینارێکیدا لە شارى سلێمانى ڕایگەیاند، پارتى و یەکێتى دواى پێنچ ساڵ لە قەیران و نەهامەتى، تازە بە تازە هاتوونەتە سەر قسەکانى نەوەى نوێ و هەوڵى باشکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەولێر و بەغداد دەدەن.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە بە پاڵپشتیی هاوڵاتییان، بەوە ڕازی نابن هەرێم تەنها وەک ژمێریارێک پارە لە بەغدا وەربگرێت و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشی بکات و، پرسیاری ئەوەشی کرد، پارە و داهاتی هەرێم چی بەسەر دێت؟
شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەش کرد، کاتێک ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستاندا نەبوو، هەمووان چوونە ناو حکومەتەوە، دەسەڵاتداران بە ئارەزووى خۆیان یارییان بە هەست و نەستى میلەت کرد و قەیران لە دوای قەیرانیان بەسەر میللەتدا هێنا، بۆیە باشکردنى ژیانى هاوڵاتیان و باشکردنى موچەى فەرمانبەران، پەیوەندى بە ئۆپۆزسیۆن و هاتنى موچە لە بەغداوە هەیە، نەک ئەم و ئەو بیکەن بە ئازایەتیى خۆیان.
شاسوار عەبدولواحید ڕەخنەى لە دەستەڵاتى پارتى و یەکێتى گرتوە کە ناتوانن سێ شار بەڕێوەبەرن چۆن دەتوانن دەوڵەتدارى بکەن.
سەبارەت بە ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ وتی، لەگەڵ ئەوەدا نییە تەنها ڕۆژێک بۆ ئەو یادە تەرخان بکرێت و قسەى زلى تێدا بکرێت، بەڵکو پێی وایە کە دەبێت کارێک بۆ ئەو شارە بکرێت کە جێی ڕەزامەندی خەڵکەکەی بێت.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، داواشیکرد گەنجان و نەوەی نوێ متمانەیان بەخۆیان هەبێت و کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، چونکە لەسەرجەم وڵاتاندا لەگەڵ هاتنى جیلى نوێدا جیلەکانی پێشتر بەڕێدەکرێن و ماوەى دەستەڵاتیان تەواو دەبێت.