هەفتەیەکە پەخشی ناوخۆیی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سێ لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و بەپێی زانیارییەکان، پارتى لە ڕێگەى یەکێتییەوە پەخشى ناوخۆیی کەناڵەکەى ڕاگرتووە، کە کەناڵێکى پەروەردەیی تایبەت بە منداڵانە و کەرەستە و ئامێرەکانی پەخشکردنەکەی لە ئەوروپایە و هیچ بینا و ئامێرێکی لە هەرێمدا نییە بۆ پەخشکردن.
هەفتەیەکە پەخشی ناوخۆیی کەناڵی ئێن ئاڕ تی سێ لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و بەپێی زانیارییەکان، پارتى لە ڕێگەى یەکێتییەوە پەخشى ناوخۆیی کەناڵەکەى ڕاگرتووە، کە کەناڵێکى پەروەردەیی تایبەت بە منداڵانە و کەرەستە و ئامێرەکانی پەخشکردنەکەی لە ئەوروپایە و هیچ بینا و ئامێرێکی لە هەرێمدا نییە بۆ پەخشکردن.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و جێگری سەرۆکی حکومەت کە پشکى یەکێتین، لەسەر داوای پارتی، ماوەی هەفتەیەکە پەخشی ناوخۆیی (ئێن ئاڕ تی ٣)یان ڕاگرتووە.
داواکەى پارتى لە بەرپرسانى یەکێتى دواى ئەوە دێت، کە پارتی بە مەبەست مۆڵەت بە کەناڵی سەما و کەناڵی تری بیانی و عەربی ناپێویست دەدات، بەڵام نایەوێت کەناڵێکی پەروەردەیی هەبێت کە دوور لە سیاسەت و دوور لە حزبایەتی خزمەتى منداڵانى هەرێم بکات.
وەک دەریشکەوتووە ئەو کەناڵانەی کە تایبەتن بە منداڵان و پارتی دایمەزراندون، هەم زمانی کوردیان تێکداوە، هەم شیعر و گۆرانی بەسەر سەرکردە کۆچکردووەکانی پارتی دەڵێنەوە.
لەم دۆسێیەدا یەکێتی پلانی پارتی لە سلێمانی و لە ناو وەزارەتی رۆشنبیریی جێبەجێ دەکات، چونکە وەزیری رۆشنبیریی کە یەکێتییە، بەپێی یاسا دەتوانێت مۆڵەتی کەناڵەکە بدات، بەڵام بە ئیعازی پارتی مۆڵەت ناداتە کەناڵەکە .
ڕۆژی ٣ى ئەم مانگە و بە نوسراوی ژمارە ٢٠٤، وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێم، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانییەوە کەناڵی ئێن ئاڕ تی سێی منداڵانی ئاگادارکردۆتەوە، بەهۆی نەبونی مۆڵەتەوە پەخشی کەناڵەکە ڕابگرن.
بەپێی ڕێنماییەکانى وەزارەتى ڕۆشنبیرییش کە تایبەتە بە مۆڵەتى کردنەوەى کەناڵ تێیدا هاتووە، خاوەنداریى میدیا، یاخود لایەنى مەعنەویى کەخاوەنى میدیایە لەوەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان، فۆرمى داواکاریى دامەزراندنى میدیاى بینراو پڕدەکاتەوە و دواى ناردنى بۆ هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن، ئەوا پێویستە هەردوو وەزارەتەکە لە ماوەى کەمتر لە ٦٠ ڕۆژدا وەڵامى داواکارییەکە بدەنەوە کە لەرێى وەزارەتى رۆشنبیرییەوە ئاراستەیان کراوە.
هەر بەپێی یاسا و رێنماییەکان، گەر وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش لە ماوەی ١٥ رۆژدا وەڵامی وەزارەتی رۆشنبیریی نەدەنەوە، ئەوا وەزارەت بۆی هەیە مۆڵەتی کاتیی بداتە کەناڵەکە.
بەڵام سەرەڕاى ئەو یاساو ڕێنماییانە و دواى سێ مانگ لە داواکردنى مۆڵەتى کردنەوەى کەناڵی ئێن ئاڕتى سێ، کەچی تا ئێستا وەڵامى کەناڵەکە نەدراوەتەوە و وەزارەتى ڕۆشنبیریش لەسەر داواى پارتی ڕێگە بە پەخشى ناوخۆیی کەناڵەکە نادات، بەڵام لە ئێستادا پەخشی کەنالەکە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات بەردەوامە.
ئ.ر