سەردێڕ:

کفری.. بەشێک لە شوێنەوار و خانووە دێرینەکان ڕووخاون

فۆتۆ: 
2019-03-10

1706 جار خوێندراوەتەوە

نزیکەى ٥٠٠ خانووى دێرین لە قەزاى کفرى بەهۆى کەشوهەواوە ڕووخاون کە تەمەنیان لەنێوان ١٠٠- ٢٠٠ ساڵدا دەبێت.


نزیکەى ٥٠٠ خانووى دێرین لە قەزاى کفرى بەهۆى کەشوهەواوە ڕووخاون کە تەمەنیان لەنێوان ١٠٠- ٢٠٠ ساڵدا دەبێت.

یەکێک لە گەڕەکەکانى ئەو قەزایە کە دەکەوێتە بەشى باکوورییەوە نزیکەى ٥٠٠ خانووى دێرین هەبوون کە تەمەنیان لە نێوان ١٢٠ -٢٠٠ ساڵدا دەبێت، تا نزیکەى ١٠ ساڵ لەمەوبەریش زۆربەیان خەڵکیان تێدا دەژیا، بەڵام لە ئێستادا بەهۆى کەشوهەواوە زۆربەیان بەم ڕووخاون و کەڵکى ژیانیان تێدا نەماوە، یاخود خاوەنەکانیان بۆئەوەى بەسەریاندا نەڕووخێت تێکیدەدەن و خانووى نوێ لە شوێنەکەیان دروستدەکەن.

کفرى یەکێکە لەو شوێنانەى دەوڵەمەندە بە ناوچەى شوێنەوارى و کەلەپوورى و ١٤٦ شوێنەوارى مێژووى تێیدایە، بەرپرسانى شوێنەوارى گەرمیانیش چەندین نووسراویان داوەتە حکومەت بۆ پاراستنى شوێنەوار و شوێنە کەلەپوورییەکانى کفرى، بەڵام بەدەم داواکارییەکەیانەوە نەهاتوون.

شکور محەمەد بەڕێوەبەرى شوێنەوارى گەرمیان لە لێدوانێکدا بەدیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ڕۆژ بەڕۆژ ئەو خانووانە بەرەو لەناوچوون دەچن کە مێژوویەکى دێرینیان هەیە و لایەنى بەرپرس هاوکار نەبوون.

سەدان خانوو، بازاڕ و مزگەوتی دێرین لە کفریدا هەیە، کە دیارترینیان بازاڕى قەیسەرى و کۆشکى مەجید پاشاى بابانە، لە ساڵانى ڕابردوودا پارە بۆ نۆژەنکردنەوەیان تەرخانکرا، بەڵام بەهۆى قەیرانى داراییەوە پرۆژەکان ڕاگیراون.

ئ.ر