سەردێڕ:

مەلا کرێکار تۆمەتەکانى دادگاى نەرویجى ڕەتکردەوە

فۆتۆ: 
2019-03-09

18531 جار خوێندراوەتەوە

مەلا کرێکار تۆمەتەکانی دادگای نەرویجی ڕەتکردەوە کە تۆمەتبار کرابوو بەوەی دەیەوێت خەلافەتێکی ئیسلامی لە کوردستان دابمەزرێنێت.


مەلا کرێکار تۆمەتەکانی دادگای نەرویجی ڕەتکردەوە کە تۆمەتبار کرابوو بەوەی دەیەوێت خەلافەتێکی ئیسلامی لە کوردستان دابمەزرێنێت.

ماوەی پێنج ساڵە دادگای ئیتاڵیا، دەیەوێت لەسەر چەند تۆمەتێکی جیاواز دادگایی مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسارولئیسلام بکات، بەڵام تا ئێستا دانیشتنەکە بەڕێوەنەچووە و ڕۆژی پێنجشەممەش بۆ شەشەمین جار دادگاییکردنەکە بۆ سەرەتای مانگی ئایار دواخرا.

دادگای ئیتاڵیا ٢٦ هەزار لاپەڕەی لەسەر دۆسیەکە ئامادەکردووە و لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی مەلا کرێکار بەشێک لەو تۆمەتانەی خستەڕوو کە ئاڕاستەی کراون.

مەلا کرێکار ئاماژەى بەوە کردووە، یەکێک لە تۆمەتەکان ئەوەیە کە دەیەوێت عیلمانییەت لە کوردستان بگۆڕێت و خیلافەتى ئیسلامى دروستبکات، پشێوییەکە خۆیان تێیکەوتوون و ئامادەى دادگاییکردنەکەش دەبێت.

باس لەوەش دەکات، لە ئێستادا خاوەنی هیچ ڕەگەزنامە و پاسپۆرتێک نییە و سەرجەم بەڵگەنامەکانی لێ وەرگیراوەتەوە و ناتوانێت ئۆسلۆ جێبهێڵێت، بۆیە تا ئێستا لەسەر ئەو دۆسیەیە نەچووەتە ئیتاڵیا.

مەلا کرێکار دەشڵێت، هەواڵگریی نەرویج پێی ڕاگەیاندووە دەتوانن لیزە پانسێکم بۆبکەن کە بۆ یەک گەشتە، بە مەبەستى دادگاییکردنەکەى لە ئیتاڵیا.

نەجمەدین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د ناسراو بە مەلا کرێکار، تا ئێستا ٦٢ جار دادگایی کراوە و ٤١ تۆمەتی جیاوازی ئاراستەکراوە و بەهۆیەوە چەندجارێک زیندانی کراوە، تا ئێستاش ناوی لە لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و لەلایەن بەرپرسانی یەکێتییەوە، تۆمەتبارکراوە بەوەی دەستی هەبووە لە کوشتنی ٤٠ پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە گوندی خێڵی حەمە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠١دا.

ئ.ر