دواى ١٢ ساڵ له چاوه‌ڕوانى و خه‌ریكبوون به دروستكردنیه‌وه و خه‌رجكردنی زیاتر له ١٢ ملیۆن دۆلار، به كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتى پزیشكى و ئامێره‌وه قوباد تاڵه‌بانى و چه‌ند وه‌زیرێكى حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیاییان كرده‌وه.
دواى ١٢ ساڵ له چاوه‌ڕوانى و خه‌ریكبوون به دروستكردنیه‌وه و خه‌رجكردنی زیاتر له ١٢ ملیۆن دۆلار، به كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتى پزیشكى و ئامێره‌وه قوباد تاڵه‌بانى و چه‌ند وه‌زیرێكى حكومه‌ته‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیاییان كرده‌وه.
بەپێی زانیارییه‌كانى "ئێن ئاڕ تى" نه‌خۆشخانه‌كه ژماره‌یه‌كى زۆر له ئامێرى پزیشكیی بۆ دابین نه‌كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاوه له ته‌نده‌رى دروستكردنه‌كه‌یدا ده‌بوو هه‌بووایه، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردووش‌دا ژماره‌یه‌ك لە پزیشكانی نەخۆشخانەکە به ناوى فێرکاری و ڕاهێنانەوە چوونه وڵاتانى ئه‌وروپا، كه‌چى پزیشكه‌كانی زۆرینه‌یان ده‌وامه‌كه‌یان له هه‌ڵه‌بجەوە گواستووەته‌وه بۆ شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێم.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه دەڵێت، ئەگەر نەخۆشخانەکە بەو ئامێرانەى کە پێویستە و بەو تیمە پسپۆڕەى کە شارەزایی هەیە دەستبەکاربێت، دەتوانێت کەمێک لە ئازارى نەخۆشەکان کەمبکاتەوە.
هه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ڵێنیدا پێش ١٦ى ٣ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش بنێرنه ئێران تا له‌وێ چاره‌سه‌ریان بۆ بكه‌ن.
سه‌ربارى دواكه‌وتن و كێشه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، سیستمێکى نوێ بۆ چۆنییه‌تى چاودێریكردن نه‌خۆشه‌كان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان دانراوە، وابڕیاره ببێته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى بریندارانى چه‌كى كیمیایى له ته‌واوى عێراق.
سنور حامید جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاماژەى بەوە کرد، نەخۆشخانەکە ئەلیکترۆنییە و نەخۆشێک پێویستى بە هاوکارى بێت لە ڕێگەى دوگمەیەکەوە، کە پەنجەى پێدا دەنێت، پزیشکەکە ئاگاداردەکاتەوە و ئامادە دەبێت.
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانى شاندەکەی حكومه‌تى هه‌رێم، ڕێگایه‌كى دوو سایدى به ناوى دكتۆر ئامانج ڕه‌حیم كرده‌وه، دواى ڕێگه‌كه‌ش به‌ڕێكه‌وتن بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى په‌روه‌رده‌یی و، له‌ژێر بڕیارى ئه‌و ترافیكه‌ى گه‌ڕه‌كى شاره‌وانیدا ڕۆشتن كه ل ه‌ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژێكدا ترافیكه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك كارده‌كات.
ئه‌و كۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده‌ییه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و چه‌ند وه‌زیرێك كردیانه‌وه، پڕۆژه‌یه‌كى خێرخوازییه و له‌لایه‌ن كۆریاى باشوره‌وه، كه بڕى حەوت ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانكرابوو، له ماوه‌ى ساڵێك و هەشت مانگدا پڕۆژه‌كه ته‌واوبوو.
جەمال سدیق به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كه‌ش دەڵێت، لەڕووى بیناسازییەوە هیچ گرفتێکى نییە و لەڕووی ئیدارییەوە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە بەرنامەیەکى تۆکمەیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنى.
ئ.ر