له‌چه‌ند گوندێكى شارەزوور به‌شێوه‌ى خۆرسكانه ساڵانه به‌شێك له رووبەرى زه‌وییه‌كان نێرگزى تێدا سه‌وز ده‌بێت.
له‌چه‌ند گوندێكى شارەزوور به‌شێوه‌ى خۆرسكانه ساڵانه به‌شێك له رووبەرى زه‌وییه‌كان نێرگزى تێدا سه‌وز ده‌بێت.
حاجى نامیق ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه به‌بیره‌وه‌رى باو و باپیرانى گوڵى نێرگز له‌گونده‌كه‌یاندا سه‌ره‌تاى هه‌موو وه‌رزێكى به‌هار سه‌وزبووه و نزیكه‌ى مانگێك زیاتر ده‌مێنێته‌وه و ئەمساڵیش زۆر بووە.
گوڵى نێرگز وا هه‌ڵكه‌وتووه ته‌نها خۆى له‌خاكدا سه‌وزده‌بێت و رێگه به‌هیچ گوڵ و گیا و دڕک و دره‌ختێكى تر نادات كه له‌ده‌وروبه‌ریدا سه‌وز ببێت، هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌كه‌ى له‌شێوه‌ى سه‌لكى پیازدایه و ده‌توانرێت له‌شوێنى تریش بنێژرێت و سه‌وز ببێت.
محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، نزیكه‌ى مانگێكه له‌سه‌ر رێگاى سلێمانى- ده‌ربه‌ندیخان، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوته‌مه‌نێكى خۆیدا هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند چه‌پكه نێرگزێكیان پێیه و ئه‌و گوڵه نێرگزانه ده‌فرۆشنه و ئه‌و پاره‌یه‌ى كه‌ده‌ستیان ده‌كه‌وێت پێداویستییه‌كانى قوتابخانه و خۆیانى پێ پڕده‌كه‌نه‌وه و بووەته سه‌رچاوه‌ى بژێوى خێزانه‌كانیشیان.
نێرگز جگه له‌وه‌ى هاوڵاتیان بۆ جوانى و بۆنخۆشییه‌كه‌ى سودى لێوه‌رده‌گرن ده‌توانرێت وه‌ك بۆن سودى لێوه‌ربگیرێت و له‌ئێستاشدا چه‌ند جۆرێكى جیاوازى بۆنى نێرگز له‌بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه.
ئ.ر