بە پێوەرى گوڵ و گیا بێت، سەربانى قوتابخانەیەک مێرگێکى دڵڕفێنى هەیە، بەڵام باخ و مێرگ نییە، لەکاتێکدا کەش و هەوا جێگیر بێت دەوامی ئەم قوتابخانەیە ئاساییە، بەڵام لەکاتی باران باریندا خوێندن تێیدا ئەستەم دەبێت و زۆرجار دەوامی خوێندنگەکە دەکرێتە پشوو، چونکە بەشێک لە پۆلەکانی قوتابخانەکە شوشەى پەنجەرەکانیان شکاوە و نایلۆنیان لێدراوە، بەهۆى دڵۆپەى بارانیشەوە پۆلەکان پڕدەبن لەئاو، لە چەند شوێنێکەوە قوتابخانەکە مەترسی ئەوەی هەیە بەسەر خوێندکار و مامۆستاکاندا بڕوخێت.

نەشوان ئەحمەد بەڕێوەبەرى قوتابخانەى کوڵەجۆى زەندئابادى بنەڕەتى دەڵێت، ئەستەمە ساڵێکى دیکە لەم قوتابخانەیە بتوانن بخوێنن و چەند جارێکیش داواى پشوویان لەبەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى کەلار کردووە بەهۆى دڵۆپەى بارانەوە.
بینای قوتابخانەی کوڵەجۆى زەندئاباد و شەهیدانى کوڵەجۆى زەندئاباد، زیاتر لە ٤٠ ساڵە دروستکراوە لە ناحیەی کۆکزی سەر بە قەزای کفری، بەڵام قوتابخانەکە سەر بە پەروەردەی کەلارە و لە دواى ڕاپەڕینەوە تا ساڵى ٢٠٠٣ کراوەتە سەربازگە و دواتریش کراوەتەوە بیناى قوتابخانە.
ئێستا ئەم قوتابخانەیە دوو دەوامى تیادایە و نزیکەی ٤٠٠ خوێندکار وانەی تێدا دەخوێنن، تائێستا چەند جارێک نۆژەن کراوەتەوە، بەڵام ئێستا پێویستی بە چاککردنەوەیە.
سۆران مەحمود بەڕێوەبەرى قوتابخانەى شەهیدانى زەنگابادیش باس لەوەدەکات، چەند جارێک خەڵک و ئاژەڵ هاتوونەتە قوتابخانەکەوە بەهۆى نەبوونى دیوار لە چواردەورى و کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
لە ساڵى ٢٠١٣وە بینایەکى نوێی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە ناحیەکەدا دروستکراوە و ٧١% کارەکانى تەواو بووە، بەڵام بەهۆى قەیرانى دارایی و شەڕى داعشەوە کارکردن تێیدا ڕاگیراوە، لە ئێستاشدا پرۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە و بڕیارە دوای تەواوبوونی بدرێت بە قوتابخانەکە.
عەدالەت لەتیف بەڕێوەبەرى پەروەردەى کەلاریش دەڵێت، لە ڕێگەى ئیدارەى گەرمییانەوە ئاگادارکراونەتەوە بەم زووانە ئەو قوتابخانەیە دەکەوێتەوە کار، قوتابخانە کۆنەکەش بەکەڵکى ئاوەدانکردنەوە نایەت.
لە سنوورى بەڕێوەبەرابەتى پەروەردەى گەرمیاندا، ژمارەیەک بیناى قوتابخانە بەهۆى کۆنى و زیانى بوومەلەرزەوە، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و بڕیارە بەشێک لەوانەى ڕووخانیان مەترسی بۆ سەر مامۆستایان و خوێندکاران هەیە، نۆژەن بکرێنەوە.
ئ.ر